لە کەرکوک، رەژاک رۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆز کرد

رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(رەژاک)لە شاری کەرکوک بە چالاکییەک رۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆزکرد.

ئێوارەی ئەمرۆلە شاری کەرکوک رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(رەژاک)، لە بارەگەی سەرەکی رێکخراوەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی شارەکە بە چالاکییەک، رۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆز کرد.

مامۆستا دلۆڤان ئەکرەم بەرپرسی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە کەرکوکی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ منداڵانی جیهان و منداڵانی کورد لەماڵەوە ماونەتەوە، ئێمەش بڕیارماندا چالاکییەک بۆ منداڵانی شارەکە ئەنجام بدەین لە رۆژی جیهانی منداڵدا."

لە کۆتایی چالاکییەکەدا لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (رەژاک) دیاری بەسەر منداڵان دابەش کرا.

ز.ش