لە یاری تۆپی پێ پانکارتی 'بژی رۆژئاوا' بەرز کرایەوە

لە یاری تۆپی پێی نێوان تیپەکانی ئێس تی پاولی و دارمشتات ٩٨ بەڕێوەچوو، هاندەرانی ئێس تی پاول پانکارتی 'بژی رۆژئاوا'یان بەرزکردەوە. لە یاری ئێس فاو ڤەردەر برێمەن و هێرتا بەرلینیشدا هاندەرانی بڕیمەن پانکارتی 'دەست لە رۆژئاوا هەڵگرە' بەرز کرایەوە.

لە لیگی دووەمی ئەڵمانیادا، لە ستاندی میلەرنتۆر-ی هامبۆرگ، لە یاری نێوان پاولی دارمشتات٩٨ دا، هاندەرانی ئێس تی پاوڵی بۆ ئەوەی هێرشەگانی داگیرکەر و قڕکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا پرۆتێستۆ بکەن، سەکۆکەیان بە پەڕۆی سەوز و سوور و زەرد ڕازاندەوە و لەگەڵ هەڵدانی ئاڵایەکی گەورەی یەپەگە پانکارتی 'بژی رۆژئاوا'یان بەرز کردەوە.

هەورەها لە یاری  ئێس فاو ڤەردەر برێمەن و هێرتا بەرلینیشدا هاندەرانی بڕیمەن پانکارتی 'دەست لە رۆژئاوا هەڵگرە' بەرز کرایەوە.

تیپی ئێس تی پاولی، دوای ئەوەی جەنک شاهین-ی یاریەکەرە تورکەکەی پەسنی داگیرکەریی تورکی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دابوو، لە تیپەکەی دەرکرد.