لەیلا گیوڤەن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

لەیلا گیوڤەن لە دواى کۆتایهێنان بە چالاکیى مانگرتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و رایگەیاند "بەرخودان سەرکەوت".

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە - KCD) کە ماوەى ٢٠٠ رۆژ لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیى مانگرتن لە خواردندا بوو، لەسەر بانگی عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد کۆتایى بە مانگرتنەکەى هێنا.

لەیلا گیوڤەن لە دواى کۆتایهێنان بە چالاکییەکەى بۆ پشکنینی تەندروستی و چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مەمرۆیاڵ لە شاری ئامەد.

لێدوانى لەیلا گیوڤەن

گیوڤەن لە کاتى گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە رایگەیاند "من سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم، کە لە یەکەم رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ پشتگیرییان لە چالاکییەکە کرد. بە بەرخودانى بەکۆمەڵ و پێکەوەیى گەلانى تورکیا، بەرخودان لە تورکیا سەرکەوت.

بیستنى دەنگی بەڕێز ئۆجالان بۆ بە دیموکراسیکردنى تورکیا و ئاشتیی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر گرنگ بوو. خۆزگە بەبێ لەدەستدانى رۆڵە بەرخودێرەکانمان ئەم سەرکەوتنەمان تۆمار بکردایە، ئێمە دڵ سوتاوین، بەڵام بەرخودان سەرکەوت".

 

ر.م