مستەفا ساڵح کەریم کۆچی دوایی کرد

نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری باشووری کوردستان مستەفا ساڵح کەریم لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیار، مستەفا ساڵح کەریم لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە  کۆچی دوایی کرد. مستەفا ساڵح کەریم،  ساڵی ١٩٣٣ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و وێڕای خەباتی سیاسیی و نوسین و ڕۆژنامەنوسی، لە بواری پەروەردەدا بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ مامۆستا و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بووە.

موستەفا ساڵح کەریم، لە ١٩٧٠-١٩٧٤ لە ٤ کۆنفراسدا ٤ جار بەسکرتێری لقی سلێمانی یەکێتی نووسەران هەڵبژێرراوە و ساڵی ١٩٧٨ دوای گەڕانەوەی لە ڕومادی بەسەڕۆکی لق هەڵبژێراوە.

کۆچکردوو لە بواری ئەدەبیدا، خاوەنی نزیکەی ١٠ پەڕتوکە کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسیونی و بەشێکیان کۆمەڵە چیرۆکن. هاوکات لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا نوسیویەتی و ڕۆژنامەنوسی سەرەکیترین بەشی ژیان ناوبراو بوو.

دەرەنجام ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هـ.هـ