مێهرەجانى گۆڤەندی کوردستان بەڕێوەدەچێت

مێهرەجانى گۆڤەندی کوردستان وەک چالاکیێکی درێژ ماوە و بەردەوامی کوردستانیانی ئەورووپا، هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. مێهرەجانەکە لە ١٨-١٩ ئایار / ٢٨-٢٩ی بانەمەڕدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

مێهرەجانى گۆڤەندی کوردستان وەک چالاکیێکی درێژ ماوە و بەردەوامی کوردستانیانی ئەورووپا، هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت. مێهرەجانەکە لە ١٨-١٩ ئایار / ٢٨-٢٩ی بانەمەڕدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

٣١هەمین مێهرەجانى گۆڤەندی کوردستان لە ١٨-١٩ ئایار / ٢٨-٢٩ی بانەمەڕ، لە شاری هانۆڤەر-ی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت. لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە ئەمساڵ ٣١ گروپی هەڵپەڕکێ بەشداریی مێهرەجانەکە دەکەن.

مێهرەجانەکە بە ڕێپێوانی سەدان ئەندامی گروپەکانی هەڵپەڕکێ و هونەرمەندان دەست پێدەکات و دوای دوو ڕۆژ پێشبڕکێ خەڵات بەسەر گروپە سەرکەوتووەکاندا دابەش بکرێت.

'لە ١٩٨٠ەوە هەموو ساڵێک وەک مێهرەجانێکى فۆلکلۆری بەڕێوە دەچێت'

موستەفا شاهین یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری مێهرەجانەکە باسی مێژوویی بەڕێوەبردنی مێهرەجانەکەى کرد. شاهین وەبیری هێنایەوە، کە فێستیڤاڵ لە دەستپێکی ساڵی ١٩٨٠ەوە لە ئەورووپا دەستی پێکردووە و  وتی "کۆنترین فێستیڤاڵی کلتوری و هونەریی کوردەکانە، کە لە لایەن 'هونەر کۆم (HUNERKOM)ەوە بەڕێوە دەچێت. بە شێوازێکی فەرمی لە ساڵی١٩٨٦ دا لە شاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا دەستی پێکردووە.لەو کاتەوە بە شێوازێکی فۆلکلۆری و هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت.

شاهین ئاشکرای کرد، ئامادەکارییەکان کۆتایی پێهاتووە و وتی "لەبەر ئەوەی مێهرەجانەکە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت، بۆ کۆمیتەی ئامادەکار گرفت دروست نابێت. چەند مانگە، کە ئەنجوومەن و کۆمیتەکان کاری بۆ دەکەن."

' ئامانجی مێهرەجانەکە پاراستنی کلتوری کوردانە'

 شاهین ئاماژەی بە  ئامانجی مێهرەجانەکە کرد و وتی "ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە ئەوەیە، کە لە ئەورووپا کلتوری کوردان بپارێزرێت. گروپەکان دەیانەوێت کارو هونەری خۆیان بۆ خەڵک نمایش بکەن و هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هونەر و گۆڤەندی کوردى بخەنەڕوو".

وتیشى "ئێمە بە جلوبەرگی فۆلکلۆری، بە هەڵپەڕکێ و ئامێرە هونەرییەکانی خۆمانەوە لە ناو شارەکەدا ڕێپێوان دەکەین. هونەرمەندانی مێوانیش لەسەر ستاند (تەختە) ئامادە دەبن. ڕۆژی دووەمیش گروپەکان کارە هونەرییەکانیان پێشکەش دەکەن."

موستەفا شاهین ئەوەشی وت، سەدان گروپی هەڵپەڕکێ لە سەرتاسەری ئەورووپا  بوونیان هەیە و وتی، نزیک ٣ هەزار بۆ ٣هەزار و ٥٠٠ کەس لە نێو گروپەکانی گۆڤەنددا چالاکی دەکەن. شاهین ئاشکراشی کرد، ئەندامانی  لیژنەی فێستیڤاڵەکە لە چەندین بەشدا، خەڵات بەسەر گروپەکاندا دابەش دەکەن.

ر.م