مەد-موزیک یادی هونەرمەند ئارام تیگرانی کردەوە

تەلەفیزیۆنی مەد-موزیک لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ئارام تیگراندا لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، هونەر و ژیانی تیگران خوێندنگەیەک بوو.

تەلەفیزیۆنی مەد-موزیک لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ئارامی تیگراندا، یادی ئەو هونەرمەندەی کردەوە و لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

لە لێدوانەکەی مەد-موزیکدا تیشک خراوەتە سەر گۆرانی "دەگەڕێم ناگەڕێ، لە تۆ تێر نابم" کە هونەرمەند تیگران وتوویەتی و ئاماژە بەوە دەکات کە گوێگرانی موزیکی کوردی بگەڕین یان نە، تێر نابن لە هونەرەکەی ئەم گەورە هونەرمەندەی کورد، چونکە بوو بە هێمای موزیکی کوردی و ناوێکە بە پیتی زێڕین نەخشێنراوە.

لە لێدوانەکەدا ئاماژە بە هەستی نەتەوەیی ئەم هونەرمەندە کراوە و دەڵێت، عەشقی نشتیمانەکەی لە دڵی خۆیدا هەڵگرت و لە پەنابەریدا لە دایک بوو، لە پەنابەریشدا کۆچی کرد، بەڵام دڵی ئەو وڵاتێک بوو هەم بۆ خۆی، هەم بۆ هەموومان. مامۆستا و هۆزانڤانی گۆڕبەهەشت هونەرمەند ئارام تیگران، ئەمڕۆ دیسان میوانی دڵ و هۆشی ئێمەیە.

لە لێدوانەکەدا تیشک خراوەتە سەر رۆڵی هونەرمەند تیگران لە پێشخستنی کلتور و زمانی کوردیدا و باس لەوە کراوە کە، باوەشی بۆ کلتور و زمانی کوردی کردەوە و لەگەڵ ئەوەشدا جواتر دەرکەوت و بە هونەرەکەی رۆحێکی هەم نوێژەن، هەم رەسەنی بەخشی بە گۆرانی کوردی، تێکستی گۆرانی و میلۆدیەکانی وەکو شەلالەیەک بە ناو موزیکی کوردیدا دەڕوات. هاوکات بوو بە سەرچاوەیەک کە تا ئەمڕۆش ئیلهامی لێی وەردەگیرێت و هیچ کات لێی کەم نابێتەوە.  

 

لە کۆتایی لێدوانەکەدا هاتووە:" هونەر و ژیانی هونەرمەند تیگران خوێندنگەیەک بوو، لە گۆرانیەکانیەوە، ئاشنا بووین بە شکست و هیوا و دڵخۆشی و ئازار و لە دەنگەکە زەڵاڵەکەیشتەوە، جوانی، جوامێری، خۆشەویستی، دۆستایەتی و یادکردنەوە فێر بوون. تەنانەت ئێمەی فێری وڵاتپارێزی وڵاتپەروەریش کرد. گۆرانیەکانی وەکو، 'لێ لێ رحێ'، 'خەملی زۆزان'، 'گەلۆ ئەو کی بوو'، 'لۆ شڤانۆ'، 'پەنابەرم'، 'ئای دلبەر'، 'شەڤ چوو'، 'هاتن'، 'لۆ لۆ پسمامۆ'، 'سەرۆک ئاپۆ'، 'چیایێ گابارێ' و بە دەیان گۆرانی تر کە هەتا هەتایە بە زیندوویی دەمێننەوە، لە دڵی هەموو کورد و کوردستانیەکدان. گۆرانیەکانی بۆنی داربیەکانی وڵاتی لێدیت.

ئێمە دڵسۆزی خۆمان لەگەڵ یادکردنەوەکانیدا دوپات دەکەینەوە و بە رێز و حورمەت و خۆشەویستیەکی گەورەوە یادی دەکەینەوە."

ز.ش