نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەهۆی ئەوەی گورزی گەرەیان لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا داوە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین کرد.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی  پاراستنی گەل (نەپەگە) لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە چالاکی گەریلاکان لە ٨ی ئاب لە گۆڕەپانی پیرپوولیا لەدژی هیزە داگیرکەرەکانی تورک کرد.

پەیامی پیرۆزبایی نەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٦ی تەموزەوە لەدژی هەرێمی حەفتانین دەستیپێکردووە، تا ئێستا لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانتان گورزی گەورە لە دوژمن دراوە. لەبەرانبەر هێزە فاشیستەکان کە بە کەلوپەلی مۆدێرن و تەکنەلۆژیا هەوڵ دەدات حەفتانین داگیر بکات، هێزەکانتان دوایین جار لە ٨ی ئاب لە پیربوولیا بە چالاکیەکی فراوان گورزی گەورەتان لە دوژمندا. ئەم چالاکیە سەرکەوتوو بووە و لە ڕووی تەکنیکیشەوە دوژمنی تێکشکاندووە.

لەم چالاکیانەدا کە بە روحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ لەدژی دوژمن بەڕێوەدەچێت، بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ وارشین و سۆرخوین گورزی گەورە لە دوژمندراوە.

هێزەکانتان دەوری دوژمنیان کرتووە، ڕێگەیان نەداوە دوژمن بجووڵێتەوە و هەلیکۆپتەریش بنیشێتەوە و بەرخۆدانی حەفتانینتان تا ئاستی باڵا بردووە. لەو ڕیزەچالاکیە فراوانانەدا کە بە روحی فیدایی ئاپۆیی و بە پێی تاکتیکی شەڕی گەریلا مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ئەنجامدراون، بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهێنراون، سەرەتا پیرۆزبایی لە ئێوە و لە هەموو هاڤاڵان دەکەین کە ڕەنجیان لەم بەرخۆدانەدا کێشاوە. لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

دەوڵەتی فاشیستی تورک کە دەیەوێت لە کوردستان گەلەکەمان و هەموو بەهاکانی گەلەکەمان لەناوببات، بۆئەوەی ڕژێمی فاشیستی خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە هەموو ڕێگایەکی قێزەون بەکاردەهێنێت. لەم چالاکیانەی دواییدا دەوڵەتی تورک گورزی باشی بەرکەوت، تێکچوونی خۆی دەشارێتەوە، لە ڕێگەی شەڕی دەروونیەوە دەیەوێت ڕاستیەکان پێچەوانە بکاتەوە. وەزیری بەرگری ڕژێمی فاشیست دوای گورزە گەورەکە وتی، ئەوان لە پیربوولیا سەرکەوتوون و هەوڵی داوە بە درۆکانیان دۆراندنەکەیان بشارێتەوە. تاوان و درۆکانە ئەم دەسەڵاتە ترسنوکە کە ئەنجامی ڕاستەقینەی شەڕ لە گەلی تورکیا دەشارێتەوە لە سایەی تێکۆشان و تێکۆشان گەلان ئاشکرا دەبێت.

لەسەر ئەم بناغەیە لە تێکۆشانی حەفتانیندا، گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە تاکتیکی بەهێز و پڕۆفیشناڵی تاکتیکی دوژمن پووچەڵ دەکەنەوە و گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن و سەردەکەون. بە متمانە بەخۆبوونەوە هەموو هێرشەکانی دوژمن بە هوشیاریەکی گەورە و خۆپاراستن لەسەر بناگەی گورز وەشاندن لە دوژمن، تێکدەشکێنرێن، هەنگاوی جەنگی حەفتانین بە ڕوحی هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئاوێتە دەبێت و شەڕڤانانی فەرماندەی گەورە هەڤاڵ عەگید سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەن، سڵاو خۆمان بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرین و لە دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."

ف.ق