هه‌په‌گه: ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری شكستی هێنا و ٦ سه‌رباز كوژران
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وانی سوپای تورك له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ شه‌ڕ ڕوویدا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێك و ٥ سه‌رباز كوژراون.
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وانی سوپای تورك له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ شه‌ڕ ڕوویدا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێك و ٥ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر ڕۆژی ١٢ی ئایار\٢٢ی گوڵان له ناوچه‌كانی زێرانه و مێزێ و گونده‌كانی ئاسلان، ماتێ، محه‌مه‌دئه‌مین و تالان-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ئۆره‌مار-ی گه‌ڤه‌ر له سنووری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كردووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه سوپای تورك به پشتیوانی ته‌كنیكی و چاوساخیی كۆنتراكان (هێزه‌كانی دژه‌گه‌ریلا) ده‌ستی پێكردووه، له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ندین جار شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. له چالاكیی هێزه‌كانماندا گورزی تووند له هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دراوه.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
نیوه‌ڕۆی ١٣ی ئایار\٢٣ی گوڵان له گوندی ئاسلان شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و سه‌ربازانی توركیا ڕووی دا. چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژران و بریندار بوون. دواتر یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧ تا ١٩ كۆپته‌ره‌كان ده‌وروبه‌ری گوندی ئاسلانیان بۆمباران كرد. هه‌روه‌ها ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان له‌نێوان كاتژمێر ١٣ - ١٥ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گوندی ئاسلان و ده‌وروبه‌ریان بۆمباران كرد. له ئه‌نجامی شه‌ڕی دوو ڕۆژه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ئه‌فسه‌رێك و ٣ سه‌رباز كوژراون. سه‌ربازێكیش بریندار بووه.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن له قه‌ڵای په‌ریخان و ده‌ڤه‌ری زێرانه به‌گشتی ٥ چالاكییان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٣ سه‌رباز كوژراون. له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراو و برینداری هێزه‌كانی دوژمن زیاتر بێت.
٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون
سه‌ره‌ڕای هه‌موو پشتیوانییه‌كی ته‌كنیكی و ڕێبازی جیاواز، سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رانبه‌ر یه‌كینه‌كانی ئێمه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێنا و ڕێكه‌وتی ١٧ی ئایار\٢٧ی گوڵان له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد. هاوڕێیانی ئێمه چه‌كدار ئاڤاشین، چیاگه‌ر هێرش، ده‌ڤریم فورات و هێرش ئاندۆك كه له ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌وڵه‌تی تورك زیانه‌كانی خۆی ده‌شارێته‌وه
جارێكی دیكه سوپای تورك له ڕێی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت شكستی خۆی بشارێته‌وه. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه ٦ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كوژراو و برینداره‌كانی بشارێته‌وه له ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانییه‌وه هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕای گشتی ده‌دات. بانگی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه باوه‌ڕ به‌م پڕوپاگه‌نده چه‌په‌ڵه‌ی دوژمن نه‌كه‌ن.
چالاكی له ئاگری
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی سه‌ركه‌وتندا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٧ له دژی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئامارۆگ (Amarog) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سه‌ربازگه‌ی شلێ و سه‌رێكانیی سه‌ر به ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا گورز له ئۆتۆمبێله‌كه درا به‌ڵام ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. سوپای ده‌وڵه‌تی تورك دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. دواتریش كوژراو و برینداره‌كانی خۆی به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له مه‌یدانه‌كه ده‌رخست.
هێرشی ئاسمانی
ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان سوپای ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌و چێوه‌یه‌دا: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ٦ ناوچه‌ی ئه‌رمووش-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكورك و كاتژمێر ١٠ ده‌ڤه‌ری عه‌لی درێژ-ی بۆمباران كرد. هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٢:٣٠ ده‌ڤه‌ری كارۆخ و قه‌ڵاتووكان-ی سه‌ر به هه‌رێمی قه‌ندیل له‌گه‌ڵ گردی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینان بۆردومان كران.
له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m