"هونەر کورد بە ئامانجی خۆی دەگەیەنێت"

سەلیم گۆکچانی وێنەکێش کە لە مێردین دەژی، دەڵێت، هونەر بۆ بازرگانی نییە و ئەو بە هونەرەکەی باس لە کلتوری کوردان دەکات.

گۆکچانی ٦٣ ساڵە لە مێردین لە پێشانگاکەیدا کاری وێنەکیشان دەکات لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەم کارە بەدڵی خۆی دەکات، چاوەڕێی داهاتێکی زۆر ناکات. لەگەڵ خوێندکار و میوانەکان کە سەردانی دەکەن، کاتێکی خۆش بەسەر دەبات. لە ڕۆژە تایبەتەکاندا دەرگای پێشانگاکەی بۆ هەموو هاووڵاتییەک کراوەیە و وتی، "لەم ڕۆژانەدا نزیکەی ٣ هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەمیان کرد. پێویستە هونەر بۆ بازرگانی نەکرێت، بەڵام هەندێک جار بەهۆی دۆخی خراپی ئابوورییەوە دەبێتە کەرەستەیەکی ئابووری. دوای ئەوەی دەستم بەم کارە کرد. زەحمەتییەکی زۆرم تووش بوو، بەڵام گوێم بە ئاستەنگەکان نەدا و کارەکەم بەردەوام کرد".

هەوڵ دەدەم باس لە کلتوری کوردان بکەم

گۆکچەن ئاماژەی بەوەدا، "لەهۆنەرەکەمدا هەوڵ دەدەم باس لە ژیان و کلتوری میزۆپۆتامیا و کوردان بکەم. وەک ئاهورا مەزدا، شاهماران، زهایێ فورات و دیجلە، دەروێشی عەبدی و عەدوول، سومەرییەکان، ئاشور و میدیاکان، نزیکەی ٢٠٠ بەرهەمی بەو جۆرەم هەیە. کارە شێوەکارییەکانم بەردەوامن. من وێنەی ژمارەیەکی زۆر کەسی ناودارم کێشاوە. لە  ئایشە شان هەتا مەلا مستەفای بارزانی وێنەی زۆر کەسم لە سەر تەختە کێشاوە.

'کێ دەیەوێت بۆیان دەکێشم، بەڵام نایانفرۆشم'

لە پێشانگاکە ژمارەیەکی زۆر وێنەی ناوداران هەبوو، کاتێک نرخەکەمان پرسی، وتی، "من چۆن ئەم وێنانە دەفرۆشم. من ڕێزی هونەری خۆم و ڕێزی ئەو کەسایەتییانە دەگرم. ئەمەش شانازییە. مرۆڤ ناتوانێت شانازییەکەی بفرۆشێت. کێ دەیەوێت دەتوانێت سەردانم بکات و بۆی دەکێشم بەڵام نایفرۆشم."

گۆکچەن دەڵێت، ئەو زیاتر لەسەر مێژوو کار دەکات و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "بە وێنە باس لە مێژوو دەکەم. ئیلهام لە کلتوری کوردی وەردەگرم. بە هونەرەکەم کلتوری کوردی نیشاندەدەم. کوردان کاری جوانیان دەکرد و هونەرمەند بوون و بە هەموو شێوەیەک مانایان دەدا بە ژیان. منیش هەوڵ دەدەم ناسنامە کوردییەکەم بۆ خزمەتی ئەم گەلە و مێژووی گەلی کورد تەرخان بکەم.

'پێویستە خاوەندارێتی لە دیرۆک و هونەری خۆمان بکەین'

گۆکچەن لە کۆتایی قەسەکانیدا وتی، "لە بەشی وێنەکێشان و پەیکەرتاشی لە زانکۆی ئارتوکلو مامۆستایە. بۆ ئەوەی ئەم جورە وێنەکێشانە لە ناوکورداندا زیاد ببێت، من ئامادەم ئەرکی خۆم جێبەجێبکەم. هونەریش دەتوانێ کوردان بگەهێنێتە ئارمانج. هیوادارام پێشەنگەکانمان خاوەندارێتی لە کلتور و هونەری خۆیان بکەن."

ژ.ت