هونەرمەندانی کورد بۆ پشتگیری گەلی ئیتاڵیا گۆرانی 'چاو بەلا'یان وتەوە

هونەرمەندانی کورد بۆ پشتگیری گەلی ئیتاڵیا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین هەفتەیە لە کەرەنتینەدان گۆرانی 'چاو بەلا'یان وتەوە.

٤٠ هونەرمەند بۆ پپشتگیری گەلی ئیتاڵیا گۆرانی 'چاو بەلا' یان وتەوە. گۆرانیەکە لەسەر لاپەڕەی مەد موزیک لە یۆتوب بڵاوکرایەوە.

"مزگین تاهیر، خەلیل خەمگین، حەسەن شەریف، دلۆڤان، ڕۆتیندا، دەنیز دەمان، ئایفەر دوزباش، کاوە و ژمارەیەک هونەرمەندی بەناوبانگی تر گۆرانیەکەیان وت و لە کۆتایی کلیپەکە بە کوردی و بە ئیتاڵی 'ئێمە هەموو کاتێک لەگەڵ ئێوەداین' نووسرا.

ف.ق