هۆزات: ئاکەپە – مەهەپە هاوپەیمانی کۆنترگەریلایە

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند، ئاکەپە – مەهەپە هاوپەیمانی کۆنترگەریلایە. ئامانجی جێبەجێکردنی پلانی قڕکردنی کوردە، بە هیچ شێوەیەک ڕەوا نییە.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە و لەبارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی ڕۆژ نرخاندنی گرنگی کرد.

هۆزات لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە خێزان و خزمی قوڕبانیان بوومەلەرزەکەی خارپێت کرد و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

هۆزات ڕایگەیاند، وەک هەموو بوومەلەرزەیەک بە هۆی بیناسازی لاوازی دەسەڵاتی تالانکەر و وێرانکەر ، زیانێکی گەورە دروست بوو و وتی، "پێویستە گەلەکەمان پشتگیری و هاوکاریەی گەورە بکات و یارمەتی پێشکێش بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بکات. ئێمە بڕاوامان وایە لەم رووەدا بەرپرسیاریەکی گەورە پیشان دەدرێت.

دەسەڵاتداری فاشیست بە باجی گەل بۆ خۆی کۆشکی هەزار ژوور دروست دەکات، سوپا چەتە و داگیرکەرەکەی بەخێو دەکات و ماڵ و باڵەخانەی گەلیش دەکاتە گۆڕستان. سیاسەتی دەستبەسەرداگرتن و تاڵانکردن بەڕێوەدەبات و گەل بەرەو مردن دەبات.

١٥ی شوبات هەموو کاتێک وەک ڕۆژێکی ڕەش دەبێت

بەسێ هۆزات بە بۆنەی ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پیلانگێڕی شەرمەزار کرد و لە کەسایەتی شەهیدەکاندا کە بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن خۆرەکەمان تاریک بکەن' کە لەدژی پیلانگێری گیانیان لەدەستدا، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدانی ئازادی و شۆڕشی کردەوە.

هۆزات ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری ئەوەی ٢٢ ساڵە پیلانگێڕی بەردەوامە ئەوەیە کە پلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ سەرنەکەوتووە و وتی، "١٥ی شوبات لە مێژووی کوردستان و مڕۆڤایەتی ڕۆژێکی ڕەشە و هەموو کاتێک وەک ڕۆژێکی ڕەش دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە لە مێشکی مرۆڤەکاندا دەمێنێتەوە. بە تۆڕەییەوە یادی دەکرێتەوە.

پیلانگێڕی ٢٢ ساڵە بە گۆشەگیری ئیمڕالی بەردەوامە. پیلانگێڕەکان هێشتا دەستیان لە ئامانجەکەیان هەڵنەگرتووە. ئەو هێزانەی سەرکێشی پیلانگێڕی دەکەن، بە پشتگیریکردن لە پلانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ٢٢ ساڵە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دادەنێن. بە پشتگیریکردنی پلانی قڕکردنی کوردی دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدەن گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیل بکەن. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت.

هۆزات وتی، "پیلانگێڕەکان لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەدژی کورد و گەلانی هەرێمەکە شەڕ دەکەن."

گۆشەگیری سیاسەتێکی قڕکردنە

هۆزات ڕاشیگەیاند، لەبەرئەوەی دەیانەوێت کورد قڕبکەن، گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان دادەنێن و وتی، "گۆشەگییری سیاسەتی قڕکردنە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەی یاسای قڕکردنی سەر گەلی کوردە. زلهێزەکان بە جەنگی سێیەمی جیهان جارێکیتر ناوچەکە دابەش دەکەن و لەم دۆخەدا دەیانەوێت کاریگەری ڕیبەر ئاپۆ لەسەر هەرێمەکە بشکێنن. ئامانجی پیلانگێری و گۆشەگیری تەسفیەکردنی هێڵی ئازادیە. لەبەرئەوەی سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی، پلانێکی نێودەوڵەتیە و دەوڵەتی تورکیش بەشێکی پلانەکەیە.

کەسانی بەشەرەف پێویستە لەبەرامبەری بووەستنەوە

 هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕوو، وەستانەوە لەدژی گۆشەگیری ئەرکێکی مرۆییە و وتی، " ئەوانەی دەیانەوێت بە شێوەیەکی مرۆیی، بە شەرەف و ئازاد بژین، پێویستە لەدژی گۆشەگیری تێبکۆشن. تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری پێوانەی مرۆڤایەتیە. بە هەلوێستی خۆیان دژی گۆشەگیری، مرۆڤەکان، ئەخلاق و ویژدان، نرخی ئازادی، یەکسانی، یاسا، دادپەروەری، ئاشتی و دیموکراسی دەپارێزن."

ڕێگای تەسفیەکردنی پیلانگێری

هۆزات ڕایگەیاند، تێکۆشانی دژی گۆشەگیری تێکۆشانی دژی ڕژێمی قڕکەرە و وتی، "تێکۆشانی دژی گۆشەگیری تێکۆشانی دژی دیکتاتۆری فاشیستە. تێکۆشانی دژی گۆشەگیری تێکۆشانی دژی کۆمەڵکوژیەکانە. تێکۆشانی دژی گۆشەگیری تێکۆشانی دژی ناحەقیە. نایاسایی، نادادپەروەری و هەڵوەشاندنی ژینگە و ئابۆریە. تێکۆشانی دژی گۆشەگیری واتە تێکۆشانی خاوەنداریکردن لە بەهاکانی مرۆڤایەتیە. بەو هۆیەوە پێویستە هەر کەس، ڕێکخستن، دەزگا، ژینگەپارێزەکان، کۆمەڵگا و گروپەکان بە شێوەیەکی بەهێز لەدژی گۆشەگیری تێبکۆشن."

لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتیدا بەسێ هۆزات بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەلی کورد، دۆستان، ژنان و لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادی کرد کە بە هەڵوێستی 'هەڵوەشاندنی فاشیزمی قڕکەر – داگیرکەر، ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی دیموکراتیککردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست' هەستنە سەر پێ و خاوەنداری لە داهاتووی خۆیان بکەن.

هۆزات وتیشی، ئەمساڵ بۆ گەلی کورد و بۆ گەلانی هەرێمەکە، ژن و مرۆڤایەتی ساڵێکی زۆر گرنگە و ڕایگەیاند، جەنگی سێیەمی جیهانی کە ناوەندەکەی لە کوردستانە، بۆ گەلی کورد و گەلانی تر قۆناغێکی دیارکەر و چارەنووسسازە.

دەسەڵاتداری ئێدی ڕەوا نییە

بەسێ هۆزات ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ئیدی بە هیچ شێوەیەک ڕەوا نییە و وتی، "کەوتووەتە قۆناغی توانەوە. هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکانی ٣١ی ئازار و ٢٣ی حوزەیران ئەم راستیەیەی بە ئاشکرایی خستە بەرچاو. دەسەلاتدی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی لە سەر پێ بمێنێتەوە، ئیرادەی دیموکراتیکی گەلان لەناو دەبات، هێرشە قڕکەرەکانی بەردەوامی پێدەدات. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە هەوڵ دەدات لە ڕێگای شەڕ لە سەر پێ بمێنێتەوە. لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات لەدژی گەلان شەڕ دەکات. هەبوونی خۆی بە قڕکردن، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی داگیرکەری سپاردووە. بەم عەقلیەتە نامەردە هێرشی دەوروبەری دەکات. ئەم دەسەڵاتە قڕکەرە دوژمنی سوێندخواردووی گەلی کوردە."

ئاکەپە-مەهەپە هاوپەیمانیەکی کۆنترگەریلایە

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتداری ئاکەپە مەهە هاوپەیمانی کۆنترگەریلایە و وتی، " هێزی هاوپەیمانی گلادیۆیە. ئامانجەکەی ئەوەیە پلانی قڕکردنی سەد ساڵە لەدژی کوردان ئەنجامبدەن. ئەم هێزە شەڕە کە بە شەڕی ناوخۆ و دەرەوە و بە کۆمەڵکوژیەکان هەوڵ دەدات هەبوونی خۆی بپارێزێت، لە مێژووی کۆماردا مەترسیداترین دەسەڵاتی فاشیستە. هێزە دەرەکیەکان ئەم هێزە شەڕە بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنن، بۆیە، پشتگریی لێدەکەن و لەسەر پێ دەیهێڵنەوە. ئەم هێزەی شەڕی فاشیت بە پشتگیری دەرەوە لەسەر پێ ماوەتەوە. هەروەها نەبوونی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەهێز لە تورکیا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم هێزە بەردەوامی بە هەبوونی خۆی بدات. خۆی بە ڕاستی ڕەوایەتی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە نەماوە. ئەگەر تێکۆشانی بەهێزی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرێوەببرێت، ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ زەوی تەخت دەبێت.

کێشەی سەرەکی تورکیا کێشەی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی یەکگرتوو و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتە. هێزی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەوە هێز وەردەگرن و لەسەر پێ دەمێننەوە. لەسەر دوژمنایەتی کوردان، نەتەوەپەرستی زەق دەکەوە و بەو شێوەیە تەمەنی خۆیان درێژ دەکەن.

هۆزات دەڵێت، "لە سەرەتادا گەلی تورک پێویستە هەموو گەلان لەدژی ئەم دەسەڵاتە فاشیتە کۆنترگەریلایە بە شێوەیەکی گشتگیر تێبکۆشن و وتی، "تێکۆشانی دژی دەسەلاتداری کۆنترا نە تەنها کێشەی کورد و هێزە دیموکراتەکانە. کێشەی گەلانی تورکیا هەمووانە. هەر کەسێک کە دەڵێت وڵاتپارێزە پێویستە بەشداری لەم تێکۆشانەدا بکات."

دەسەلاتداری لە کاریگەری تێکۆشانی ژنان دەترسێت

بەسێ هۆزات ئاماژەی بە هێرشەکانی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە لەدژی ژن و منداڵان کرد و وتی، "لە کوردستان و تورکیا تێکۆشانی ئازادی ژنان گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ. هەڵویستی تێکۆشەری ژنان دەبێتە هۆی ئەوەی عەقلیەتی کۆمەڵگا پێشبکەوێت. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە کاریگەری ئەرێنی تێکۆشانی ژن لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگا دەترسێت. هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان بۆ گەورەبوونی تێکۆشانی ژنان دەگەرێتەوە.تێکۆشانی عەقلیەت بەهێزە، ژنانی خاوەن عەقلیەت و ئیرادە ، سەپاندن و توندوتیژی دەوڵەت و پیاوان قبوڵ ناکەن. ژنێکی تێگەیشتووە و خاوەن ئیرادە، سەر دادانەوێنێت. دەولەت کە ئاستی پێشکەوتنی ژن لە بەرامبەر ئامانجە کۆمەڵایەتیەکانی وەک مەترسیەک دەبینێت، بۆ ئیرادەی تێکۆشانی ژنان بشکێنێت هێرشەکانی زیاد دەکات و پیاوان بۆ توندوتیژی هاندەدات."

هۆزات باسی ئەوەشی کرد، لە ڕێگای کۆمەڵکوژکردنی منداڵان دەیانەوێت هەمان شت بکەن. دەستدرێژی سەر منداڵان و کۆمەڵکوژکردنیان. منداڵانی ئەم سەردەمە، مرۆڤە تێگەیشتوو و کۆمەڵگای داهاتوون. بە هێرشی دەستدرێژی ئیرادەی منداڵان دەشکێنن و کەسایەتیەک کە دەرونیان تێکشکاوە دروست دەکەن و بەم شێوەیە بکوژ، چەتە، دەستدرێژکەر دەخوڵقێنن. کلتوری دەستدرێژی بەم شێوەیە دروست دەبێت. بەم شێوەیە کۆمەڵگا دەڕزینن و خەمساردی دروست دەکەن. دەوڵەت دەستدرێژی وەک سیاسەتێک بەکاردەهێنێت. لە ڕێگای ژن کە تێکی شکاندووە و کردوویەتی بە کۆیلە هەوڵ دەدات کۆمەڵگا بە تەواوی تێک ببات و دیل بکات.

تێکۆشانی یەکگرتوو و رێکخستنی ژنان زۆر گرنگە

لەدژی ئەم سیاسەتە تێکۆشانی یەکگرتوو و رێکخستنی ژنان زۆر گرنگە. کاریگەری تێکۆشانێکی پارچەکراو و بەربڵاو کەمە. ژن هەرچەند لە ناو خۆیدا ڕێکخستن ببێت، هەرچەند پشتگیری یەکتری بکەن و تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن ئەوەندە ئەنجام بەدەست دەهێنن.

هۆزات دەڵێت، لێرە ئەو شتەی کە ژنان پێویستە لە سەرەتادا بیکەن، بەرزکردنەوەی تێکۆشانە لەدژی دەسەلاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە دوژمنی ژنانە.

خەبات بۆ زمان زۆر گرنگە

بەسی هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە باسی خەباتی زمان و کلتوری کورد کرد و وتی، "ئەو خەباتە زۆر گرنگ و هێژا و بەواتایە. لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لەو کەسانە دەکەم کە خەبات دەکەن. هیوادارم بەردەوام بن. هەوڵی توانەوەیەکی گەورە لەسەر زمان و کلتوری کورد هەیە. لە کوردستان سەد ساڵە قڕکردنی کلتوری هەیە. قڕکردنی سەرەکی لە کوردستان قڕکردنی کلتوریە. خۆی کاتێک گەلێک لە ڕووی کلتورەوە قڕکرا و ئەنجام بەدەستهێنرا ئەو کاتە گەلەکە لەناودەچێت. ئەوەی لە کوردستانیش ئەنجامدرا ئەوە بوو. لەبەرئەوە کارکردن بۆ زمان و کلتور زۆر گرنگ و هێژایە.

پیویستە مرۆڤ لە ئاستی سەفەربەریدا ئەم کارە بکات. گەلەکەمان پێویستە لە هەموو جێگایەک بە زمانی دایک قسە بکات، منداڵەکانی فێر بکات. گەلەکەمان لە کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا لەناو ئۆتۆ توانەوەدایە. پێویستە لەدژی ئەو سیاسەتە تێکۆشانێکی بەهێز بەرێوەببرێت.

هەموو دایکێک پێویستە زمانی خۆی فێری منداڵەکانی بکات

هۆزات ڕاشیگەیاند، پێویستە ژنان ڕۆڵێکی چالاک ببینن و لە پاراستنی کلتور و زمانی کوردیدا ڕۆڵی ژنان بە ڕاستی زۆر کاریگەرە. ژنان کلتور و زمانیان دروست کرد دواتر بەرەو پێشەوەبرا. خۆی ناوی زمانی دایک لە دایکەوە سەریهەڵداوە. بێگۆمان لەم دۆخەدا ڕۆلی ژنان لە بەرەوپیشەوەبردنی کلتور و زماندا سەرەکیە.

هۆزات باسی بەرپرسیاری گەنجانیش کرد و وتی، " پیویستە گەنجان بە زمانی خۆیان، زمانی دایک قسە بکەن و لە هەموو ڕووەکانی ژیانیان بەکاری بهێنن."

یەکێتی نەتەوەیی کاری ستراتیژی و بەپەلەیە

بابەتێکی تر کە هۆزات باسی کرد، خەباتی یەکێتی نەتەوەییە. هۆزات وتی، "کاتێک مرۆڤ لە ڕووی داهاتووی ئازادی گەلەکەی شیبکاتەوە، ئەو کاتە دەبینێت خەباتی یەکێتی نەتەوەی کارێکی ستراتیژی و بەپەلەیە. لەم مانگانەی دواییدا لە باکووری کوردستان لەم چوارچێوەیەدا خەباتی زۆر گەورە و هێژا ئەنجامدران. باکووری کوردستان ناوەندی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییە. دەوڵەتی تورک سەرکێشی دوژمنی کوردە. زۆر بە واتایە کە یەکێتی نەتەوەیی کوردان لە باکووری کوردستان بەرەوپێشەوەببرێت."

هۆزات ئاماژەی بەوەکرد، هەمان هەوڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەناو رێکخستنە کوردیەکاندا هەیە و ئەوەش هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە. بێگۆمان ئەوانەی بەشداری لە یەکێتی نەتەوەیی ناکەن و دەیانەوێت ڕێگا لە هەوڵەکان بگرن، لەگەڵ دوژمن دەجولێنەوە و بەدوای بەرکەوەندی قێزەونی خۆیانن. بەڵام ئەو هەوڵانە نابێت ببێتە ڕێگر.

هۆزات ڕاشێگەیاند، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد بەم ئامانجە لەناو هەوڵدان و پێویستە ئەم هەوڵانە زیاتر و فراوانتر بکرێن.

مێژوو یەکێتی نەتەوەییمان بەسەردا دەسەپێنێت

بەسی هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕوو، "لە بابەتی یەکێتی نەتەوەیی ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەین. ئێمە باش دەزانین یەکێتی نەتەوەیی بۆ داهاتووی ئازادی گەلەکەمان چەند بەواتە و گرنگە. مێژوو لە ڕاستیشدا یەکێتی نەتەوەییمان بەسەردا دەسەپێنێت. لەم پرۆسەیەکدا یەکێتی نەتەوەیی، ئەرکە، ناچاریە و فەرمانی بەرزی گەلەکەمان و مێژوویییە. پێویستە گەلەکەمان بە تێکۆشانی خۆی ئەوانەی کە ئامادەی یەکێتی نەتەوەیی نین، بۆ ئامادەبوون ناچار بکەن. لەم بابەتەدا بەداخەوە هەندێک حزب بە شێوەیەکی بێئیمامانە دەجولێنەوە. بۆ ئەوەی ببنە خاوەن ئیمان پێویستی بە تێکۆشانی گەلەکەمان، فشار و دیموکراسی هەیە."

بەشی دووەم سبەێنێ بلاودەکرێتەوە....

ف.ق