هێزەکانى رزگاریی عەفرین: ٦ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنرا

بەهۆی چالاکیی شەڕڤانانی هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە دژی چەتە داگیرکەرەکانى دەوڵەتى تورک ٦ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنرا.

هێزەکانى رزگاریی عەفرین (HRE) لە بارەى ئەو چالاکییانەی هێزەکانیانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان رۆژی ٢٦ی ئادار لە  گوندی ئۆمەرا لە ناوچەى شەرا لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکى هەڵمەتبردنە سەریان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران.

 هێزەکانمان رۆژی ١ی نیسان لە سەر رێگای گوندی برج حەیدەر لە ناوچەى شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلی سەرەک چەتە بە ناوی ئەبو خالید چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەبو خالیدی سەرەک چەتە و ٢ چەتەى تر کوژران و چەتەیەکى تریش بریندار بوو و ئۆتۆمبێلەکەشیان تێکشکێنرا.

هێزەکانمان لە گەڕەکی مەحمودییە عەفرین لە دژی چەتەکانى سوپای داگیرکەر چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیانێکى زۆر مادی بە چەتەکان گەیشت.

بە گشتی لە ئەنجامی چالاکییەکانى هێزەکانماندا ٦ چەتە کوژراون، چەتەیەک بریندار بووە و ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانیش تێکشکێنراوە.

هەروەها سوپای داگیرکەر ناوچەکانی سەر بە هەرێمی عەفرین و شەهبا بە بەردەوامی بۆردومان دەکات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە".

ژ.ت