هەدەپە: بە تۆما وگازەکەتان ناتوانن پێش بە گەل بگرن

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە- HDP) ناڕەزاییەکی توندی نیشانی هێرشەکانی پۆلیسی تورک دا کە لە دژی ئەو چالاکیانەی بۆ شەرمەزارکردن بەڕێوە چوون و ڕایگەیاند، ئۆتۆمبییلی تۆما و گازە بیبەراوییەکانتان ناتوانن پێش بە ملیۆنان کەس بگرن.

عایشە ئاجار باشاران، وتەبێژی لێژنەی مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هەدەپە و پەرلەمانتاری ئێلهێ ڕایگەیاند، توندوتیژی پۆلیس لەدژی خۆپیشاندانە دیموکراتیک و ئاشتیانەکان بەردەوامە.

باشاران سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرشە قورسەکان بۆ سەر گەل و پەرلەمانتاران و وتی: "لە مێردین قاچی سڤیلێک لەلایەن پۆلیسەوە شکێنراوە. لە وان پۆلیس هەوڵیانداوە بە شەق، قەڵغانی دەستیان، تێڵا و مێز چالاکوانێک بکوژن".

باشاران ئەوەشی وەبیر هێنایەوە، لە ئامەد، وان، مێردین، ئەستەنبۆڵ، مووگلا، ئەدەنە، مێرسین، ئەنقەرە و چەندین شاری دیکەی کوردستان و تورکیا ئەو کەسانەی کە مافە دیموکراتییەکانیان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو سیاسەتە بەکار دەهێنن، دەبنە ئامانجی توندوتیژی قورسی پۆلیسی تورک و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەش نیشان دەدات دەسەڵاتی ئاکەپە- مەهەپە چەندە بێچارەیە.

باشاران ئەوەشی وت، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان، هێرشی زیاتر دەکات.

باشاران وتی: "ئەو توندوتیژییە، بێ مافی و هێرشکارییە مایەی قەبوڵکردن نییە. هەموو ئەوانەی لایەنگری مافی مرۆڤ، یاسا و دیموکراسین دەبێت لەدژی ئەو توندوتیژییە و ئەوانەی فەرمانی توندوتیژی دەردەکەن، چالاکی بکەن و لەدژی دەستبەسەرکردنی شارەوانییەکان تێبکۆشن.

بە دەسەڵاتی ئاکەپە دەڵێین: هەر سانتیمەترێکی شارەوانییەکانمان کە پێشکەشی لایەنگرەکانتانی دەکەن، ڕەنجی ملیۆنانی کەسی ئێمەی تێدایە. نە ئۆتۆمبیلە تۆماکانتان، نە گازە بیبەراوییەکانتان بەشی ئەوە دەکەن لەدژی ملیۆنان کەس بەکاری بهێنن.

ئەو قین، نەفرەت، زوڵمەی لە دەنگدەرانی هەدەپە، لە گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان دەیکەن، وادەکات زووتر کۆتاییتان بێت".

ک-ش