هەپەگە: سوپای تورک بە زانابوون سوپای عێراقی کردە ئامانج

هەپەگە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاڵای فەرمی عێراق لەسەر ئۆتۆمبیلی سوپای عێراق هەڵواسرابوو، دەوڵەتی تورک بە زانابوون ئەو ئۆتۆمبیلەی کردە ئامانج. لەو هێرشەدا، هەم لە سوپای عێراق هەم هاوڕێکانی ئێمەش شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە زانابوون سوپای عێراقی کردە ئامانج.

هەپەگە لەم بارەیەوە رایگەیاند:"١١ی ئاب هێزەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ هێزەکانمان لە ناوچەکە لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە، چاوپێکەتنێکیان ئەنجامدا. دوابەدوای ئەو کۆبونەوەیە سوپای دەوڵەتی تورک شوێنی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەی بوردومان کرد. لەگەڵ ئەوەی ئاڵای فەرمی عێراق لەسەر ئۆتۆمبیلەکە هەڵواسرابوو، دەوڵەتی تورک ئەو ئۆتۆمبیلەی بە زانابوون کردە ئامانج. لەو هێرشەدا هەم لە سوپای عێراق و هەم هەڤاڵانی ئێمەش شەهید بوون.

ئەو ئۆتۆمبیلەی ئاڵای عێراقی بەسەرەوە بوو کرایە ئامانج

دەوڵەتی فاشیستی تورک بە شێوەیەکی نامەردانە سوپای عێراقی کردە ئامانج و ئەمەش زۆر بە ئاشکرایی ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک هیچ شتێک بە ناوی دیالۆگ و چارەسەری قبوڵ ناکات، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر ئەو ئۆتۆمبیلەی ئاڵای فەرمی عێراقی بەسەرەوە بوو. لە کاتێکدا کە دەکرێت هەموو کێشەکان بە رێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشێکی بەم شێوەیەی ئەنجامدا. هاوکات ئەو لێدوانانەی لەسەر ناوی حکومەتی هەرێم بڵاو دەکرینەوە و دەوڵەتی بکوژی تورک بە خاوەن ماف دەزانن و ئەم هێرشەی دەوڵەتی قڕکەر دەبەستنەوە بە ئێمەوە، ئەمە شتێکی راست نیە. بەم لێدوانانە، ئەو مەترسیانەی لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەیە، پشتگوێ دەخرێت. دەبێت خۆیان لە لێدوانی بەم شێوەیە بە دوو بگرن، دەبێت واز لەو قسانە بهێنن کە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە خاوەن ماف بزانن.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی محمد رەشید سلێمان و زوبێر حالی تاجەدین دەکەین کە گیانیان لەدەستدا، هاوکات سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلانی کورد و عەرەب و دەوڵەتی عێراقیش دەکەین بە هۆی شەهیدبونی ئەو کەسانە و دڵگرانی خۆمان دەردەبڕین.

ئاشکرایە کە دەوڵەتی بکوژی تورک بە خەون و ئاواتەکانی عوسمانی دەجوڵێتەوە و لە دژی ئەم هێرشە داگیرکاریانە، دەبێت گەلانی کورد و عەرەب و هەموو گەلانی تر تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوە ببەن. لەبەر چاوە کە ئەم رێژێمە فاشیە، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو گەلانی ناوچەکە."

ز.ش