هەپەگە لە حەفتانین چالاکی ئەنجامدا

هەپەگە رایگەیاند لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لەدژی داگیرکەران لە گردی دووپشک چالاکی سویقاستیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا لانیکەم سەربازێک کوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢ی ئاب کاتژمیر ٠٩:٥٠ و ١٧:٠٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی دووپشک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ٢ چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا لانیکەم سەربازێک سزادراوە و سەربازێکیش برینداربووە.

سوپای داگیرکەری تورک لە مانگی حوزەیران و تەموزدا لە ناوچەی دۆرتیۆڵی هاتای دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لەناو دوو مانگدا لەنێوان هیزەکانمان و داگیرکەراندا ٥ جار شەڕی قوڕس ڕوویدا. لە شەڕی ٥ی حوزەیران، ١٠ و ٢١ی تەموزدا لانیکەم سەربازێکی تورک سزادراوە و ژمارەیەکی زۆر سەربازیش برینداربوون. لە ٢١ی تەموزدا هاوڕێمان جوان کە تا دوایین گولەی لەدژی یەکینەکانی دوژمن شەڕی کرد شەهید بوو. دواتر زانیاری فراوان لەبارەی شەهیدەکەمان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

٢ی ئاب کاتژمیر ١٤:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی کارکەری هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٥:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن ناوچەکانی باسرەت، دێرسێو و فندکی هەرێمی چیای گاباری شڕنەخیان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە داراستانەکانی ناوچەکە سووتان و ئاگرەکە بەردەوامە.

١ی ئاب گروپێک لە کۆنتراکان لە ماسیرۆی ناوچەی ئەلباکی وان، جلوبەرگی هێزەکانی ئێمەیان لەبەر کردبوو و لە گوندەکانی نالەجان، دێرا، خاچکا، دێزە و لچەکێ دەستیان بە کاری کۆنترا کردبوو. پێویستە گەلی هەرێمەکە لەبارەی ئەو گروپانە هوشیار بێت."

ف.ق