هەپەگە: لەئیدرفەرماندەیەکی سوپای تورک کوژرا

گەریلاکانی هەپەگە یەکینەیەکی سوپای تورک-یان لە ئیدرکردە ئامانج. هەپەگە ڕایگەیاند لەوچالاکییەدا فەرماندەیەکی سوپای تورک کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەئیدروهێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لە هەرێمی هەفتانێن،ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد، هێزەکانمان لە ڕۆژی ١٤ی شوبات/٢٥ی ڕێبەندان لەکاتژمێر ١١:٠٠ لەدژی یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورک کە خەریکی لێدانی سەنگەروحەشارگەبوون چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا فەرماندەی یەکینەکە کوژرا، هێزەکانمان دوای ئەوچالاکییە بە سەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

هێرشی ئاسمانی لەدژی هەفتانێن

لەڕۆژی ١٣ی شوبات/٢٤ی ڕێبەندان لەکاتژمێر١٨:٣٠ خولەکدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەی قەسرۆکێ-ی هەفتانێن-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. هەپەگە ڕایگەیاند لەوهێرشانەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانی نەکەوتووە."

ک-ش