هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران

هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ٣ سەرباز سزادراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەدەگە ڕایگەیاند لەدژی سوپای داگیرکەری تورک کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کردووە، هێزەکانیان ٢ی تەموز لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی حەفتانیندا چالاکیان ئەنجامداوە.

هەپەگە باسی ئەوەی کرد، "کاتژمێر ١١:٣٠ هێزەکانمان یەژاستار لە گۆڕەپانی شەشدارا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سویقاستیان ئەنجامداوە و سەربازێکیان سزاداوە.

کاتژمێر ١٩:٣٠ هێزەکانمان لە سەربازانی داگیرکەری تورکیان لەسەر گردی کاتو سولەدا. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە لە یەکینەکانی دوژمندران، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا."

هەروەها هەپەگە زانیاری زیاتری بڵاوکردەوە

"هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن"

"١ی تەموز هێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە عێراق لە دەڤەری کەرێی سەر بە هەرێمی قەڵای شابانیک و دەرکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە کە بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەویەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەوێ جێگیر بوون. هەوڵی بەم شێوەیە کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیادیانکردووە گۆماناویە. هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن. تا دۆخەکە بە تەواوی ئاشکرا دەبێت، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن و دواتر بە پێی ئەنجامەکان هەڵوێست دەردەبڕن.

لە شاخێ چالاکی سویقاست

هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەڕدا ٣٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٥٠ لە هەرێمی کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی وان لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک کە لە ناوچەی چەلێ بوکا رێگایان کۆنتڕۆڵ دەکرد، چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی دوژمن سزادران.

ئۆپەڕاسیونی جۆلەمێرگ ئەنجامی نەبوو

٢٦ی حوزەیران سوپای داگیرکەر لە گۆڕەپانی کاتۆ کاڤالای جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. فڕۆکەکانی شەڕ و هەلیکۆپتەرەکان بەشەو ناوچەکەیان بۆردومان کرد و سوپای داگیرکەری بە هەلیکۆپتەری سکورسکی دەستی بە گواستنەوەی سەرباز بۆ هەرێمەکە کرد. سوپای داگیرکەری تورک ٢٧ی حوزیران بێ ئەنجام لە هەرێمەکە کشایەوە.

فڕۆکە جەنگیەکان گارەیان بۆردومان کرد

٢ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەورەبەری گوندی یەکمالێی هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق