وتەبێژی قەسەدە: هێزەکانمان لە سەرێکانی کشاندەوە

کینۆ گابریەل، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک- قەسەدە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئاگربەستدا، هەموو هێزەکانیان لە سەرێکانی کشاندەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، کینۆ گابریەل-ی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاندووە، بە ناوبژیوانیکردنی ئەمریکا، لە چوارچێوەی ئاگربەست لەگەڵ تورکیا، هەموو هێزەکانی خۆیان لە سەرێکانی کشاندوەتەوە.