٦٨مین فێستیواڵی فیلمی بەرلین، دەستی پێکرد

٦٨ەمین فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلم(بەرلینالا) لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی بە کارەکانی کرد.

فێستیوالی فیلمی بەرلینا، سێهەمین فێستیواڵی هەرە گەورەی نێونەتەوەیی لە دوای 'جاننەس' و 'وەندیکێ'وەیە. بەرلینا، یەکەمین جار کە ساڵی ١٩٥١ دەستی بەکار کرد، بە نمایشکردنی سیاسی، هونەری و بە شێوەیەکی سەربەخۆ، سەرنجی فیلمساز و فیلم دۆستانی لەسەر ئاستی جیهان بەلای خۆیدا ڕاکێشا. لە فێستیواڵی ئەو ساڵیشدا گەلێک فیلمی بەو شێوەیە هەیە.

فێستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلینا، دۆینێ ١٥ی شوبات/ ٢٦ی ڕێبەندان دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. فێستیوالەکە، ئەوساڵیش هەروەک ساڵانی پێشوو، پانۆراما، کورتە فیلم، فیلمی درێژ، کلاسیک و زۆر بەشی دیکە لەخۆی دەگرێت. بۆ نمایش کردن ٢٨٥فیلم و ٧هەزار و ٩٩١ بەرهەم هەڵبژێردراون و نمایش دەکرێن.

خەلاتی هەرە گەورەی فێستیواڵەە ''ورچی زێڕین"ە کە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە ١٩ فیلم دەکەونە پێشبڕکێ‌وە.