پەکەکە: تۆش بەشداری لە هەڵمەتی بەرخودان و ئازادیدا بکە!

پەکەکە داوای بەشداریکردنی لە هەڵمەتەکەى کەجەکەدا کرد و رایگەیاند "کاتی ئەوە هاتووە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵبوەشێنرێتەوە و ئازادی بئافرێنرێت. بۆیە توش بەشداری لە هەڵمەتی بەرخودان و ئازادیدا بکە! لە دژی فاشیزم تێبکۆشە و ئازادی بەدەست بهێنە!".

راگەیاندراوی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکەکە:

"دەستەى بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە راگەیاندراوێکى بەرفراواندا رایگەیاند، کە بە دروشمی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە' لە ١٢ی ئەیلولەوە دەست بە هەڵمەتێکی نوێی بەرخودان دەکات. هەفتەى رابردوو لە هەر چوارپارچەى کوردستان و لە هەر چوار لای جیهانەوە بەشدارییەکی بەهێز لە هەڵمەتی ئازادی کرا. لە پێش هەموانەوە ژنان و گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران، رۆشنبیران و هونەرمەندان، وڵاتپارێزان و هێزە دیموکراتیکەکان رژانە سەر شەقامەکان و لە دژی گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم داوای خۆیان بۆ ئازادی هێنایە زمان. گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش رایانگەیاند، بە شێوەیەکى سەرەکی پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتی بەرخودانەکە دەکەن.

دەبێت هەموو کەس بە بەهێزی بەشداریی هەڵمەتی ئازادی بکات و خۆی بۆ تەیار بکات

لەو چوارچێوەیەدا لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، هەموو ئەو کەسانەی  بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن، هەمووان بەشداری هەڵمەتی بەرخودانی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەبن و هاوکار و پشتیوان و یارمەتیدەری دەبن، سڵاویان لێدەکەین و بۆ تێکۆشانە مێژووییە مانادارەکەیان سەرکەوتن دەخوازین. شەهیدە قارەمانەکانی ئەو تێکۆشانە پیرۆزە بە رێز و منەتدارییەوە یادیان بەرز رادەگرین و بڕوای خۆمان بۆ سەرکەوتنی گەورە دەهێنینە زمان. لە دژی فاشیزم و داگیرکەری داوا لە لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی دەکەین، کە بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتی ئازادیی سەرکەوتن ببن و خۆیانی بۆ ئامادە و تەیار بکەن!

سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی بووەتە ناوەندی زوڵم و دواکەوتویی جیهان

وەک دەزانرێت، دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە کە ئەمڕۆ بووەتە بەڵا بەسەر گەلان، ژنان و هەموو مرۆڤایەتییەوە، بەردەوامیی رژێمی فاشیستی – سەربازیی ١٢ی ئەیلول و بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقیی بکوژ و پاکتاوکەرە. ئەو دیکتاتۆرییە بە ئایدۆلۆژیای تۆرانی و سەنتێزی تورک – ئیسلام هێزێکی هێرشبەر و پەلاماردەر، کۆمەڵکوژکەر، پاکتاوکەر، داگیرکەر و دوژمنی ژنان و گەلانە. زیاتر لە ١٠٠ ساڵە گەلانی ئەرمەن، ئاسوور – سوریان، رۆم و کورد پاکتاو دەکات، لە پێش هەموانیشەوە گوشار لە کرێکاران و رەنجدەران و ژنان، عەلەوییەکان و هەموو بندەستەکان دەکات، تیرۆر، داگیرکەری و زوڵمیان بەسەردا دەسەپێنێت.  لەم کاتەدا لە ناوخۆی تورکیا و لە دەرەوەی وڵاتیش هێز نییە، کە هەڕەشەى لێنەکردبێت و هێرشی نەکردبێتە سەری، لەبەر ئەوەش بووەتە بەڵا بەسەر مرۆڤایەتییەوە.

ئاشکرایە دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی داگیرکەر، زوڵم و گوشاری قورسی مێژوویی لە کرێکاران، رەنجدەران و گەلانی تورکیا دەکات. پەلاماردان، دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، هێرش بۆ کۆمەڵکوژکردنی ژنان، لە ژێر چەتری سیاسەت و عەقڵییەتی ئاکەپە – مەهەپەدا بە باڵادەستیی پیاو گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. ئەو دیکتاتۆرییە پاکتاوکەرە ئەوە بەسەر کورددا دەسەپێنێت، کە ئەو پاکتاوکارییەى  ماوەى ١٠٠ ساڵە بەڕێوەی دەبات بە تەواوەتی سەری بخات. لەسەر ئەو بنەمایەیش لە باکووری کوردستان هەموو شێوازەکانی کۆمەڵکوژکردن بەڕێوەدەبات، ئاسیمیلاسیۆن و توانەوە، کۆچپێکردن و گۆڕینی دیموگرافیا و باری دانیشتوان ئەنجام دەدات. هەوڵ دەدات رۆژئاوا و باشووری کوردستانیش داگیر بکات. ئەوەى لە لیبیا و سوریا بینرا نیشانی دا حساباتی بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاکی عەرەبەکانیش هەیە. دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە پشتیوان و هاوکار و یارمەتیدەری قاعیدە، داعش، ئیخوان و هەموو چەتە فاشیستەکانی ترە لە رۆژهەلات ناوەڕاستدا. لەبەر ئەوەش هەڕەشەیەکى گەورەیە بۆ سەر هەموو جیهان و مرۆڤایەتی. جگە لەلایەنگرەکانی خۆی، دەوڵەت، رێکخستن، هیچ بەشێکی کۆمەڵگە نەماوە، کە هەڕەشەى لێ نەکردبێت. گوشار و هەڕەشە، زوڵم و کۆمەڵکوژی، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دەرەوە و ناوخۆ بەڕێوەی دەبات، لە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی دا بە تەواوەتی زەق و بەرجەستە بووەتەوە. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی ئەمڕۆ وەرگەڕاوە بۆ ناوەندی زوڵم و دواکەوتویی جیهان.

هەڵمەتەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و تێکشکاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانە

هەڵمەتی بەرخودانی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە' کە لەلایەن بزووتنەوەى ئازادیی کوردستانەوە لەسەر بنەمای راگەیاندراوی دەستەى سەرۆکایەتیی کەجەکە دەستیپێکردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو دیکتاتۆرییە فاشیستییە، کە بووەتە بەڵا بەسەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جیهان و مرۆڤایەتییەوە. بۆ هەڵوەشاندنەوەى سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵییە، بۆ تێکشکاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانە. لە پێش هەموو شتێکەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵییە، کە سەرچاوەى هەموو جۆرە  دواکەوتوییەکە و بۆ بەدیهێنای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجالانە. هەر چۆن سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی هەم سەرچاوەی هەموو جۆرە دواکەوتووییەکە، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیش سەرەتایەک و سەرچاوەی ئازادی و هەموو جۆرە ئازادییەکە. لەو چوارچێوەیەدا لە جیهان شۆڕشی ئازادیی ژن و شۆڕشی دیموکراتیکی پشتبەستوو بەو شۆڕشە بەدی دێت، کوردستان ئازاد دەبێت، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕأست دیموکراتیک دەبن، لە سەرتاسەری جیهاندا ژیانی ئازاد و بەڕێوەبەریی دیموکرایتک دەئافرێنرێت.

هەڵمەتی بەرخودان و ئازادی هەڵمەتی هەموو کەسێکە

ئەگەر مرۆڤ وردبێتەوە ئەوەی بۆ دەردەکەوێت، کە گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم لە ناو دیکتاتۆریی ئاکەپە – مەهەپە دا زەق و بەرجەستە بووەتەوە. لەبەر ئەوەش هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەبێتە کۆتایهێنان بە شەڕ و گۆشەگیری. ئەوەش  هەڵوەشاندنەوەى سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆی تیادا بەرجەستە دەبێتەوە. دیموکراتیکبوونێکە لەسەر بناغەى ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، ئەوە هەموو جۆرە عەقڵییەتێک و سیاسەتێکی زوڵم باڵادەست، فاشیست، داگیرکەر، پاکتاوکەر لە گۆڕێدا ناهێڵێت و لەسەر بنەمای ئازادیی ژنیش هەموو جۆرە ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگەى دیموکراتیک بەدی دەهێنێت. لەبەر ئەوانەش هەموو کەس و بندەستان و داگیرکراوان لە خۆ دەگرێت و بەرژەوەندیی هەموویان دەستەبەر دەکات. هەر خۆی هەڵمەتی بەرخودان و ئازادی، کە کەجەکە دەستیپێکردووە بۆ بەرژەوەندیی هەموو بندەستانە و لەبەر ئەوەش دەبێتە هەڵمەتی هەموو کەسێک.

ئەو کاتە لە پێش هەموو شتێکەوە گۆشەگیریی ئیمراڵی و بۆ تێکشکاندنی هەموو جۆرە گۆشەگیرییەک و لەسەر بنەمای بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەدیهێنانی ئازادییەکانە، لە دژی هەموو جۆرە پەلاماردان و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژییەکە، کە بەرهەمی عەقڵیەت و سیاسەتی زوڵم باڵادەستە، بۆ پێکهێنانی شۆڕشی ئازادیی ژنیش و بۆ ئەوەی عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکەر هەڵبوەشێنرێنەوە، هەموو جۆرە داگیرکەرییەک کۆتایی پێ بێت، کوردستان ئازاد بکرێت، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک بکەین، بۆ ئەوەى هەموو مرۆڤایەتی لە هەڕەشە و هێرشە نەژادپەرەستییەکانی تورک و شۆڤێن – نەژادپەرەست بپارێزرێت، پێویستە هەڵمەتی کەجەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە بە دەستهێنانی هەموو ئازادییەکانی کردووەتە ئامانج، خاوەنداریی لێ بکەن و چالاکانە بەشداریی تیادا بکەن. ئەوە ئەرکی سەرەکیی هەموو کادێر و لایەنگرانی پەکەکە، پێشەنگایەتیی ئێمەى گەریلا، ژنان و گەنجانە. ئەرکی مێژووییمانە و پێویستە گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە هەر چوارپارچەى کوردستان و لە هەر چوار لای جیهاندا لە ئاستی بەرز و بەهێزدا خۆیانی بۆ تەیار و ئامادە بکەن و بەشداریی تیادا بکەن و بە سەرکەوتنی بگەیەنن.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە و مرۆڤایەتی سەردەکەوێت

هەر خۆی لە دژی فاشیزم، گۆشەگیری و داگیرکەریی ئاکەپە – مەهەپە، بەرخودانی هەڵمەتیانەى گەلەکەمان بە چالاکیی ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات و پیرۆزبایی مێژوویی ژنان لە ٨ی ئاداردا و لە زستانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە. لە قۆناغی بەهار و هاویندا هێزە قارەکانی گەریلامان، یەپەسە، جەنگاوەرانی تەشەیەگە لە چیاکان و شارەکانی کوردستان و تورکیا چالاکیی کاریگەرییان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە دوژمن دا. لە ئەنجامدا پلانەکانی فاشیست – پاکتاوکەر تێکدرا و دیکتاتۆریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیان هێناوەتە سەر لێواری هەڵوەشاندنەوە. هەڵمەتی مێژوویی 'جەنگی حەفتانین'ی گەریلا بۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بووە 'سەندرۆمی نوێی حەفتانین'. ئێستاش هەڵمەتی بەرخودانی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە' ئامانجی ئەوەیە، کە تێکۆشانەکانی دژ بە فاشیست یەکبخات و بە یەکیان بگەیەنێت و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵوەشێنێتەوە، هەڵمەتی ستراتیژیمان لە  شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا سەربخات. بۆیە هەڵمەتی سەرکەوتنە. بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنێتەوە، گەلەکەمان قازانج دەکات، ژنانی قازانج دەکەن و هەموو مرۆڤایەتی قازانج دەکات.  

لەسەر ئەو بنەمایە، لە پێش هەموانەوە بە پێشەنگایەتیی حیزبەکەمان، داوا لە هەموو هێزەکانی گەریلا و خۆپاراستن دەکەین، داوا بزووتنەوەی ژنان و گەنجانمان دەکەین، داوا لە گەلی وڵاتپارێزمان لە هەر ٤ پارچەى کوردستان و جیهان دەکەین، داوا لە گەنجان و ژنانی قارەمانی کورد دەکەین، کە بە بەهێزی خاوەنداری لە هەڵمەتی بەرخودانی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە' بکەن، بە شێوەیەکی چالاکانە تیادا بەشدار بن و چالاکیی ئافرێنەرانە و فرەلایەن ئەنجام بدەن، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵوەشێنن، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەدیبهێنن و لە کوردستان ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەى دیموکراتیک بئافرێنن!.

لە هەمان کاتدا هەڵمەتی دیموکراتیکبوونی تورکیایە

هەڵمەتی ئازادیی کەجەکە ئەوەندەی بۆ ئازادیی کوردستانە لە هەمان کاتدا هەڵمەتی دیموکراتیککردنی تورکیایە. هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلانی کوردستان و تورکیایە و بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەبەر یەک هەڵدەوەشێنێتەوە، کوردستان ئازاد دەکات و تورکیا دیموکراتیک دەکات.  لەو چوارچێوەیەدا لە پێش هەمووانەوە، داوا لە دۆستانمان لە بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) و هێزە دیموکراتیکە دژە فاشیستەکانی تورکیا، گەل، ژنان و گەنجانی تورکیا دەکەین، کە بەبەهێزی بەشداری هەڵمەتەکەی کەجەکە ببن و بۆ هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و دیموکراتیککردنی تورکیا. داوا دەکەین کە شۆڕشی دیموکراتیک و یەکگرتوانە سەربخەن!.

دەبێت گەلانی عەرەب و هێزە دیموکراتیکە سۆسیالیستەکانیش بەشداری هەڵمەتەکە ببن

زۆر روون و ئاشکرایە، کە پەیوەندی و هاوپەیمانیی نێوان گەلانی کورد و عەرەب لەم رۆژگارەماندا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشگێڕانەترین هاوپەیمانییە. ئەو هاوپەیمانی و تێکۆشانە لەسەر ئەو بنەمایەیە، کە هەموو جۆرە هەڕەشە و ھێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی فاشیست پووچ بکاتەوە دروستبووە، لەسەر بنەمای ئازادی، جوانی و برایەتیی گەلان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ بونیات دەنێت. لەسەر ئەو بنەمایە، لە پێش هەموانەوە داوا لە گەلانی عەرەب و هێزە سۆسیالیست – دیموکراتیکەکان و هەموو سیاسەتی عەرەب دەکەین، کە بە شێوەیەکى چالاکانە بەشداری هەڵمەتەکەمان  بۆ بەرخودان و ئازادی ببن، کە ئێمە لەسەر بنەمای تێکۆشانی هاوبەش لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی فاشیست دەستمانپێکردووە و تێکۆشانی هاوبەش بەڕێودەبەین!. هەروەها بۆ بونیاتنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، کە هەموو گەلان بتوانن تیادا بە جوانی و برایەتی بژین، ئێمە لە دژی فاشیزم داوای تێکۆشانی هاوبەش لە هەموو گەلانی ئێران دەکەین!. ئێمە داوا لە هەمووهێزە سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکانی جیهان، بزووتنەوە ژینگەپارێزەرەکان و ئازادیخوازانی ژن دەکەین، بۆ ئەوەى ئێمە مرۆڤایەتی لە هەڕەشەی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە رزگار بکەین بە شێوەیەکى چالاکانە بەشداری هەڵمەتەکەی ئازادیی کەجەکە ببن!.   

بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەبەر یەکهەڵدەوەشێتەوە و و هەموو مرۆڤایەتی لە هەڕەشە و بەڵای فاشیزم رزگاری دەبێت.

بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەبەر یەکهەڵدەوەشێتەوە، کوردستان ئازاد، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک دەبن.

بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەبەر یەکهەڵدوەشێتەوە، لەسەر بنەمای ئازادیی ژن، ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێش دەکەوێت.

گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە! کات کاتی ئازادییە! کات کاتی هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە و قازانجکردنی هەموو ئازادییەکانە! کەواتە تۆش بەشداری هەڵمەتی بەرخودان و ئازادی ببە! تۆیش لە دژی فاشیزم تێبکۆشە و ئازادیی خۆت بەدیبهێنە!.

بمرێ دیکتاتۆریی فاشیست – داگیرکەر – پاکتاوکەر!

بژی هەڵمەتی ئازادی و بەرخودان!

بژی بەرخودانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی!

بژی سەرۆک ئاپۆ!".

ژ.ت