چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوانی هه‌ولێر نادیاره
چاره‌نووسی ٤ ده‌ستگیركراو دیار نییه كه دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی دژبه كارمه‌نده‌كانی كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون.
چاره‌نووسی ٤ ده‌ستگیركراو دیار نییه كه دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی دژبه كارمه‌نده‌كانی كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون.
ڕۆژی ١٧ی تهمووز\٢٦ی پووشپه‌ڕ له ڕێستۆرانتێكی شاری هه‌ولێر كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا و ٢ كه‌سی دیكه كوژران. دوای ڕووداوه‌كه هه‌موو ڕێگه‌كانی هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی شار تا ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ داخران. به‌ڵام تا ئێستا ڕێگه‌ی هه‌ولێر - مه‌خموور نه‌كراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ڕێگری له هاتووچۆی دانیشتوانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودیی قه‌زای مه‌خموور ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ڕێگه به نهخۆشهكانیشیان نادرێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر بكه‌ن.
كاتژمێر ١:٣٠ و ٢ی شه‌وی ١٨ی تهمووز\٢٧ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه له شاری هه‌ولێر هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌و گه‌نجانه‌ی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی مه‌خموور كه له هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گه‌نجێكی دیكه‌ی نه‌خۆش له كاتی چوونه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا.
له كاتی هێرشی ئاسایش بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵانه ١٦ ژنی گه‌نج ده‌ستگیر كران. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و ١٦ ده‌ستگیركراوه ئازاد كراون، به‌ڵام ٤ گه‌نجی دیكه كه ٣ كه‌سیان دانیشتووی وارگه‌ی مه‌خموورن هێشتا بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له گه‌نجه ئازادكراوه‌كان وه‌رگیراون، له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا كه‌سانێك كه به زمانی توركی قسه‌یان كردووه له‌نێو هێزه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه‌دا بوون. ئه‌و كه‌سانه به زمانی توركی گوتوویانه، «ئێمه ده‌زانین ئێوه كێن، ئێوه لایه‌نگری په‌كه‌كه‌ن.»
s.m