چالاكیی گه‌ریلاكان له ئه‌رزینجان و خواکورک
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ئه‌رزینجان و خواکورک دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له ئه‌رزینجان و خواکورک دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕۆژی ١٥ی تهمووز\٢٤ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له گردی ئۆلووک-ی سه‌ربه ناوچه‌ی كهماهی ئه‌رزینجان دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ڕوون نه‌بوویه‌وه له‌و چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له مه‌یدانه‌كه هه‌ڵگرته‌وه. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتووه‌ته‌وه شوێنی خۆی.
چالاكیی سابوتاژ له خواکورک
سوپای توركی داگیركه‌ر ئێواره‌ی ١٤ی تهمووز\٢٣ی پووشپه‌ڕ به فڕۆكه بۆردومانی گردی شه‌هید هۆزان-ی خواكوركی كرد. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ی تهمووز\٢٥ی پووشپه‌ڕ گردی شه‌هید هێرش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كرا. دوای بۆردومانه‌كان، سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر سه‌ربازی دابه‌زاندووه و له هه‌ردوو گرد ده‌ستی به جموجۆڵی داگیركاری كردووه.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٦ی تهمووز\٢٥ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٤:١٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی هه‌لیكۆپته‌ر چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌و چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆی به كۆپته‌ر گواستووه‌ته‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا؛
ڕۆژی ١٦ی تهمووز\٢٥ی پووشپه‌ڕ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٠:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌ڤه‌ری خانتوور-ی سه‌ربه حه‌فتانین-یان بۆردومان كردووه.
شه‌وی ١٧ی تهمووز\٢٦ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی بێرهشێ، بێپالان، كوزینه-ی سه‌ربه هه‌رێمی قه‌ندیل و گردی شه‌هید نوودا، دۆڵی به‌دران، دۆڵی زارگه‌ڵی و گردی شه‌ڕ-یان بۆردومان كردووه.
له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێک به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیلی ئه‌و ناوچانه گه‌یشتووه.
s.m