کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد و ئۆپراسیۆنی ئاکەپە – مەهەپەى فاشیست بۆ سەر هەدەپە چالاکییەکیان لە شاری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا رێکخست.
پارتی سۆسیالیستی ئازادیی ئەمریکا (PLS) بەشداری چالاکییەکە بوون و وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتى تورک، لە دژی پۆلیسی ئەمریکاش ناڕەزایەتییان نیشان دا و داوای ئازادکردنی ئەو ٣ ئەندامەیان کرد، کە لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە دەستگیرکراون.
ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌کانی باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا لە ئه‌مریکا لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد و لە وتەکانیاندا باسیان لە دۆخی باکور و باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان کرد و هاوکات وێنه‌ی زیندانیانی سیاسیی ئەو سێ بەشەی کوردستان و ڕێبه‌ر ئۆجالانیان بەرزکردبووە.
ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌کانی باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا لە ئه‌مریکا له ڕابردوشدا نامه‌ی ناڕه‌زاییان گه‌یاندبووه ڕێکخراوه ئه‌مریکییه‌کان و به‌تایبه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشنال - ئه‌مریکا) و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، سه‌باره‌ت به دواهه‌مین شه‌پۆلی هه‌ڵمه‌ت و ڕه‌شبگیرییه‌کانی ئیداره‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیموراتی کوردستان (پەدەکە) بۆسه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگای کوردستان و چالاکوانان و دیموکراتخوازانی هه‌رێمی کوردستان به گشتی.
ئەوانەش لە کاتێکدایە ژماره‌ی چالاکوانانی کوردستانی و گه‌لانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوین له هه‌ر دوو وڵاتی که‌نه‌دا و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، که بیر و هزری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان به بناغه گرتووه لە هەڵکشاندایە و ته‌ڤگه‌ری ئازادیش به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی کوردستان داده‌نێن.
هه‌روه‌ها گه‌لانی ئه‌و دوو وڵاته‌ش به‌تایبه‌تی نوسه‌ران، ڕۆشنبیران، چالاکوانانی خه‌باتی ئازادی ژن و ژینگه و دیموکراتخوازان به گشتی، به شێوه‌ی به‌رچاو به‌ره‌وپیری چالاکوانانی کوردستانییانه‌وه دێن و به په‌رۆشه‌وه هه‌واڵی شۆڕشی ڕۆژاڤا و خۆڕاگری له زیندانی ئیمراڵی و هه‌موو زیندانه سیاسییه‌کانی تری تورکیا ده‌پرسن و بواری هه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه کارکردنی زیاتر ده‌خوڵقێنن.
ژ.ت