کەجەکە: زمان، پێناسەی هەبوونی گەلانە

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات/٢ی ڕەشەممە «ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی» پیرۆزبایی له‌ گه‌لان كرد و ڕایگه‌یاند: زمان ناسنامه‌ی هه‌بوونی گه‌لانه‌.

کۆمیتەی پەروەردەی كۆما جڤاكێن كوردستان - کەجەکە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماكی ڕایگه‌یاند: زمان، پێناسەی هەبوونی گەلانە. کۆمەڵگه‌یەک کە نەتوانێت زمانی دایکیی خۆی بپارێزرێت، دەبێتە کەرەستەیەک بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتی داگیرکاریی دەسەڵاتداران. مێژووی گەلی کورد لە بابەتی زماندا، مێژوویەکی زۆر بە ئێش و ئازارە کە هەتا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان هەر بەردەوامە. ئەوەی ئه‌مڕۆ لە عەفرین ڕوودەدات، هەمان مێژووی داگیرکاری و کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمانە بە دەستی تورکیا، ئێران، ڕژێمی بەعس لە سووریا و عێراق. ئه‌مه‌ هاوکات لەگەڵ لەناوبردنی جەستەیی، لەناوبردنی زمان و کولتووریشە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکەدا هاتووە؛ خەبات و تێکۆشانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ، شکستی بە سیاسەتی ڕەتکردنەوەی گەلی کورد هێناوە، هاوکات ئەو تێکۆشانە بۆتە هۆی بەهێزبوون و بەرەو پێشچوونی به‌رچاوی کولتوور و زمانی کوردی.

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، زمانی دایک بە تێکۆشان و سەرکەوتن بەسەر ئەو داگیرکارییەدا مسۆگەر دەبێت کە لە دژی کولتوور و زمان ئەنجام دەدرێت.

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە، پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی دایک لە ڕێبه‌ر ئۆجالان، تێکۆشەر و خەباتکارانی بواری پەروەردە، خوێندکاران و هەموو گەلی کوردستان دەکات.