کەجەکە: زولکوف گەزەن مەزڵوم دۆغانی سەردەمە

دیار غەرێب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کەجەکە رایگەیاند: بەرخودانی لەیلا گیوڤەن و هەڤاڵان لە زیندان لە ڕووی سیاسییەوە تێکشکێنەری فاشیزمە، سڵاو لە ناسر یاگز، سڵاو لە هەڤاڵ لەیلا و سڵاو لە هەرێم مەحمود و شەیما عەلی.

لە ئاهانگی نەورۆزی قەندیل دا دیار غەرێب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن  کوردستان  (کەجەکە) سڵاوی بۆ چالاکیی هەڤاڵانی مانگرتوو نارد و رایگەیاند، چالاکیی هەڤاڵ زولکوف گەزەن هاوشێوەی چالاکیی مەزڵوم دۆغان بوو و دەمانگەیەنێتە سەرکەوتن.

دیار غەریب راشیگەیاند: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەیەکی بۆوردومان کرد و ئامانج لێی چاوترساندنی گەل بوو بۆ ئەوەی بەشداریی ئەم ئاهەنگەی نەورۆز نەکەن، بەڵام گەلەکەمان سەلماندی کە فڕۆکە و تەکنیکی دووژمن ناتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنی.

ئەوەشی وت: بە پێشەنگایەتیی گەلی کورد جەژنی نەورۆز بووە بە جەژنی بەرخودان و ئەردۆغانیش بووەتە زوحاکی سەردەم و کوردیش بەرخودانی سەردەم پێش دەخات، لەبەر ئەوەشە کە بەمشێوە زۆرە ‌هێرش بۆ سەر کوردەکان ئەنجام دەدەن.

ئەو ئەندامەی کۆنسەی کەجەکە وتیشی: ئەم نەورۆزە جەژنی تێکشکاندنی چەتەکانی داعش بوو، چالاکیی سیدەکانیش تێكشکاندنی ڕووی سیاسیی داعشە، کە ئەردۆغان و ئاکەپەیە و ئەم بەهار و نەورۆزە دەکەیەنە بەهاری ئازادی و بە ڕووح و بەرخودانی گەلی شیلازێ داگیرکاری تێكدەشکێنین و و یەکێتی نەتەوەیی دروست دەکەین.

ر.م