'گوربەتەللی' بە دەنگی گروپی ئاوازی چیا

گروپی ئاوازی چیا ئەم جارە بەرهەمێکی لەسەر گوربەتەللی ئەرسۆز ناسراو بە(زەینەب) شەهیدی راگەیاندنی ئازاد و یەکەم رۆژنامەنووسی راگەیاندنی ژنان، ئامادە کرد و بڵاوی کردەوە.

گروپی ئاوازی چیا بەرهەمە نوێیەکەی بە ناوی 'گوربەتەللی' بڵاو کردەوە.

ئەم گۆرانی و کلیپە نوێیە ئەمڕۆ لە تەلەفیزیۆنی مەد موزیک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بووەوە.

وەکو زۆربەی بەرهەمەکانی تری ئەم گروپە، ئەم بەرهەمە هونەری و خەباتە نوێیەش هەستە شۆڕشگێری و کلتوریەکان بەیەک دەگەیێنێت.

ئەندامانی گروپەکە رایدەگەیێنن شیعر و ئاوازی ئەم گۆرانیە، بە زاراوەی دملکی (زازاکی)یە و بەر لە ١٩ ساڵ لە لایەن وڵاتپارێزێکی شاری چەولگەوە بە ناوی (خالس) نووسراوە و ئامادە کراوە.

ئەندامانی گروپەکە وتیان:" ئەمڕۆ لە کەسایەتی هەڤاڵ گوربەتەللیدا بۆ هەموو میدیاکاران و شەهیدانی راگەیاندن، ویستمان ئەم بەرهەمە پێشکەشی گەل و گوێگرانمان بکەین. بڕوامان وایە کە پێنووس و چەکی دەستی ئەو هەڤاڵانەمان ئاسۆی ئێمە گەشتر دەکاتەوە و تێکۆشانیشمان بەرفراوانتر دەکات."

بەرهەمەکە لە ٢٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گوربەتەللی ئەرسۆی یەکەم رۆژنامەنووسی راگەیاندنی ژنان لە سەرتاسەری کوردستان و تورکیا بڵاو کرایەوە.

ئەندامانی گروپی ئاوازی چیا راشیانگەیاند، بەم بۆنەیەوە، لە کەسایەتی هەڤاڵ گوربەتەللیدا، یادی هەموو شەهیدانی قەڵەم بواری رۆژنامەنووسی دەکەینەوە."

ز.ش