گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە کە لە ٩ی تشرینی یەکەم ئەنجامیانداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا:

"لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا دا، هێزەکانمان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەولەتی ٩ی تشرینی یەکەم، لە ٥ی تشرینی یەکەم لە سەر رێگای نیوان ڕووباروکی شەمزینانی جۆلەمێرگ و هەرێمی تەپە لەدژی ئۆتۆموبێلێکی زڕێپۆشی کۆبرا و سەربازانی دەوروبەری چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا. بە پێی زانیاریەکان سەربازێک کوژرا و ٤ سەربازیش بریندار بوون. یەکەکانمان کە چالاکیەکەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، بە سەلامەتی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

ف.ق