گەریلا زاگرۆس: لە ڕیگای پەکەکە خۆم ناسی

ڕۆژین زاگرۆس گەریلای یەژاستار وتی، "هەموو ئەو ژیانەی کە خەیاڵم بۆدەکرد، لەناو پەکەکەدا بەدەستم هێنا".

ڕۆژین زاگرۆس گەریلای یەژاستار باسی لە بەشداریکردنی بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە کرد و ڕایگەیاند، پەکەکە بۆ ئەو چ واتایەک دەدات.

زاگرۆس وتی، " منداڵیم لە لوبنان و شام تێپەڕی. بەڵام هەموو کاتێک بیرم لە کوردستان دەکردەوە. باوکم بە گشتی ئێمەی دووردەخستەوە، دایکم وابەستەی خاکەکەی بوو و باسی کوردستانی دەکرد. لەگەڵ پەکەکە دەنگی ژن بیسترا. ژن بوێر بوو و دەستی بە قسەکردن کرد. کاریگەری ڕژێمی سوریا لەسەرمان هەبوو و دەموت، ئەگەر ببمە خاوەن کار لەوانەیە مافی قسەکردنم هەبێت. بەلام بینم هەموو کەسێک دژی ئەوەیە ئێمەی کورد لەسەر پێ بین. کاتێک ناکۆکی لە ناوماندا هەبێت، مرۆڤ دەست بە گەڕان دەکات. کاتێک پەکەکەم ناسی ، بڕیارم دا بێمە سەر چیا و ئەو شتەی کە خەیاڵم بۆدەکرد، دوایی لە ناو پەکەکەدا دەستم کەوت."

'٢٧ی تشرینی دووەم بۆ من ڕۆژی خۆدۆزینەوەیە'

زاگرۆس وتی، "٢٧ی تشرینی دووەم نەک تەنها بۆ پەکەکە، هەروەها بۆ منیش ڕۆژا خۆدۆزینەوەیە. لیرە واتای هەموو شتێک و مەعنەویاتی هەموو شتێک پاریزراوە. کاتێک هاتم بۆ چیاکان ، گرنگترین شت کە سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو، هاوڕێکانت ئامادەن لە پێناوتدا گیانیان بەخت بکەن. لە جیهانێکدا کە تاکەکەسی پێشکەوتووە، شتێکی بەم شێوەیە مەعنەویەتێکی زۆر گەورەیە. کاتێک لە ئەرکەکەت دەگەرێیتەوە، کەسێک بەرەو پیلت ڕادەکات، ئاوت دەداتێ، لە چیا گەریلا بەیەکەوە دەجوڵێتەوە و ئەمەش وایکرد وابەستەی گەریلا ببم. نمونە لە ناو سیستمێکی تردا بەم شێوەیە ژن و پیاو ناتوانن لای یەکتری بن. لە چیاکان شەڕ دەکەن، ئەمە زۆر خۆشە. لە هەمان سەنگەر، شەڕ بۆ کوردستانی ئازاد و پیرۆز. هێڵەکانی ناو پەکەکە کاریگەری زۆری لەسەرم دروست کرد.

'ژنان دەتوانن لە چیاکان ئازادی ببینن'

زاگرۆس وتیشی، "ئەم شاخانە بە ئەندازەیەکی کە بەشی هەموو کەسێک بکەن، گەورەن. بە ئەندازەی ئەوەی هەموو کەسێک بگرنە خۆیان فراوانن. لە ناو پەکەکەدا زۆر نرخ هەیە کە خاوەن واتای خۆیانن کە لە ناو سیستمدا پێشێلکراون و لەناوبراون. من لەم بڕوایەدام ژمارەیەکی زۆری ژنان بۆ ئەوەی بێنە ئەو چیایانە، بۆ ئەوەی ئازاد ببن، بۆ ئەوەی بە سەربەستی پێبکەنن، قسەبەکەن، شەڕ بکەن و بۆ ژیانێکی واتەدار بەدوای ڕێگای تێکۆشان دەگەڕن. ڕێی پیرۆز  و واتادار تێکۆشانی پەکەکەیە. لەم چیایانە خۆشترین شت ژیانی ئازادیە. لەسەر گردێک کاتێک بایەک بە ئازادی لە مرۆڤ دەدات، ئەوەش بەسە کە مرۆڤ بێتە سەر ئەم چیایانە.

'ڕۆژئا نرخێکی گەورەی ئێمەیە'

زاگرۆس ڕاشێگەیاند، "شۆرشی ڕۆژئاوا یەکێک لە گەورەترین نرخەی تێکۆشانمانە. دەوڵەتان ناتوانن ڕێبکەون، بەڵام لە ڕۆژئاوا گەل بڕیار دەدات بەیەکەوە بژین و بەیەکەوە شەڕ بکەن."

زاگرۆس لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، "ئێمە گەریلاکانی یەژاستار تاکانە هیزی پاراستنی ژنانی کوردین، هێزی پاراستنی گەلانی چەوساوەین، ئەو گەلانەی ناحەقیان بەرامبەر کراوە، هێزی پاراستنی گەلەکەمان و ژنانین. پەکەکە بە باجی گەورەوە پێشکەوتووە و سەرکەوتووە. دامەزراندنی بەم شێوەیەیە. بە بەرخۆدان گەورە بووە و گەش بووە."

ف.ق