كولتوور و هونهر
دوایین ھەواڵ
-
ئینستیتیوتی کوردی ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆزکرد
ئینستیتیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و زانستی لە ئەڵمانیا ٢١ی شوبات ڕۆژی زمانی دایکی پیرۆزکرد. -
وێنەکێشان حەقیقەتی ژیان پیشان دەدات
شیفا یوسف ئاماژەی بەوەکرد؛ لە ڕێگەیی وێنەکێشانەوە هەستەکانی خۆی دەردەبڕێت و حەقیقەتی کۆمەڵگایەکەی پیشان دەدات. -
لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی کلتووری کرایەوە
لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی ڕێکخراوی چاوی سلێمانی پێشانگایەکی کلتووری کردەوە. -
شلەی قوڕاو خواردنێکی نەریتی کوردەوارییە
شلەی قوڕاو خواردنێکی نەریتی کوردەوارییە و لە ناوچەکانی باشوری کوردستان ئامادە دەکرێت. -
'دەبێت کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مافەکانی بگات و کولتورەکەی بکرێتە پێکهاتەیەکی بنچینەیی'
وەزیری پێشووی پەروەردەی مەغریب نەجیما تای تای رایگەیاند، "دەبێت کولتوری کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێتە بناغە و بنچینەیەک، لەبەر ئەوەی گەلی کورد زۆر لە مێژە تێدەکۆشن و ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بە مافی رەوای خۆیان بگەن". -
وێنەکانی ٨ ساڵی رابردووی کەمپی لاڤریۆ: کوردستانی بچوکیان خوڵقاندووە
جاک لیلیۆ ژیانی کوردانی کامپی لاڤریۆی کە حکومەتی یۆنان لە ئەنجامی فشارەکانی دەوڵەتی تورک دایخست، بە وێنە نمایش کردووە و لەو بارەوە دەڵێت: "بە کولتور و زمانی خۆیان کوردستانی بچوکیان خوڵقاند". -
کلیپی 'ئاپۆ خۆری وڵاتی منە' بە هەورامی بڵاودەکرێتەوە
گروپی رۆجیار بە زاراوەی هەورامی گۆرانی و کلیپێکی بە ناوی 'ئاپۆ خۆرەتاوی وڵاتی منە' ئامادەکرد. -
تەڤ-چاندی عەفرین و شەهابا کلیپێک بۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەرهەمدێنن
تەڤگەری چاند و هونەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چیایی کورمانج، کلیپێکیان بۆ هێزەکەنی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بەرهەمهێنا. -
بەڕێوەچوونی مەراسیمی پیرشالیار لە هەورامان
مەراسیمی پیرشالیار ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە باوەڕمەندانی ئایینەکە و خەڵكی ناوچەکە و ناوچەکانی تری ئێرانیش بەڕێوەچوو، ئامادەیی دەروێشەکان و سەمای عیرفانیانەیان سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت. -
'دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگەی سڕینەوەی کولتورەوە داگیرمان دەکەن'
حەمە ساڵح بەڕێوبەری ناوەندی غەزەلنوس لەبارەی دۆخی رۆشنگەری لە باشووری کوردستان، پێیوایە لە ئاستێکی خراپدایە و دەڵێت؛ "دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگەی سڕینەوەی کولتورەوە داگیرمان دەکەن." -
هونەرمەندان بۆ بەشداری لە رێپێوانی ١٧ی شوبات بانگەوازیان راگەیاند
هونەرمەندانی کورد لەپێناو بەشداریکردن لە رێپێوانی ١٧ی شوبات کە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و لە دژی گۆشەگیری ساز دەکرێت بانگەوازیان راگەیاند و ئەم پەیامەیاندا: "ئێمەی هونەرمەند وەک هەموو جارێک لەگەڵ ئێوەدەبین". -
شەوی کولتوری کورد لە جنێڤ بەڕێوەچوو
چالاکی شەوی کولتوری کورد کە لە جنێف ئەنجامدرا، هەر لە چالاکیەکەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیام درا. -
پێشانگای 'دورگە' کرایەوە
پێشانگایی تابلۆی 'دورگە'ی هونەرمەند سینان هەزەر لە کۆڵن کرایەوە. هەزەر ئایدیای تابلۆکانی لە پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرتووە. -
کۆڕێک لەژێر ناونیشانی "دەرچەیەک لەسەر کلتوور و ڕۆشنبیریی کورد" لە کەرکوک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لەژێر ناونیشانی "دەرچەیەک لەسەر کلتوور و ڕۆشنبیریی کورد" کۆڕێک بۆ تۆفیق ئەلعەتار نووسەر و کەسایەتی رۆشنبیر ڕێکخرا. -
ژنانی شاری سلێمانی پێشانگایەکی کاری دەستییان ڕێکخست
لە حەوشەی کولتوری سەرا لە شاری سلێمانی ژنانی دەستڕەنگینی شارەکە پێشانگایەکی کلتورییان تایبەت بە جلوبەرگ و خواردن و ئێکسسواراتی کوردەواری ڕێکخست. -
کلیپێک لە بارەی کەلتوور و ئاینی ئێزدیی بڵاوکرایەوە
کۆمیتەی کەلتوور و هونەری باشوری کوردستان نوێترین کلیپی دەربارەی کەلتوور و ئاینی ئێزدی بڵاوکردەوە. -
تەڤ- چاند لە شتۆتگارت پانێڵێکی لە دژی تواندنەوەی کولتوری ڕێکخست
بزوتنەوەی کولتوری کورد (تەڤ-چاند) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا لە دژی تواندنەوەی کولتوری (ئەسمیلاسیۆن) پانێڵێکی ئەنجامدا. -
بەرهەم ئەحمەد: ئامانج لە شانۆی 'نا ڕەوا' پیشاندانی شەڕی داگیرکارییە
دەرهێنەری شانۆی 'نا ڕەوا' بەرهەم ئەحمەد ئەوەی دیاریکرد لەم شانۆیەیدا، شەڕی داگیرکاری لە کوردستاندا پیشان دەدات. -
پەڕتووکی 'شکۆی خێرپێکراو'ـم بۆچی نووسی؟
" ئەم کتێبە هەوڵی داوە فەلسەفە لە بورجە عاجەکەی بهێنێتە خوارەوە و بە جۆرێک تێکەڵ بەژیانی ڕۆژانەی خەڵکی بکات، لە کێشەو گیروگرفتی خەڵکی بکۆڵێتەوە". -
ڤیستیڤاڵی میتان و گەڕانەوەی هیوا
دەرهێنەر و شۆڕشگێڕی عەفرینی محێدین ئەرسەلان باسی ئەوەیکرد، وێڕای بارودۆخی دژوار، ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی میتان کارێکی بەنرخە و وتی: "ئەمە بە مانایی ئەنجامدانی شۆڕشێکی هونەری دێت". -
بە دروشمی (کەرکوک دەخوێنێتەوە) یەکەمین پێشانگای کتێب لە کەرکوک کرایەوە
بڕیارە چالاکییەکانی پێشانگاکە بۆماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بێت، وە دەیان کتێبخانە و چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی شارەکە و دەرەکی تێیدا بەشدارن. -
لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی هونەرمەند تایەری خەلیلی بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی لە هۆڵی دێرین لە گەڕەکی شەکرەکە لە کاتژمێر2:30 دوانیوەڕۆ، مەڕاسیمی چلەی کۆچی هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین تایەری خەلیلی، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەڕێوەچوو. -
کۆمیتەی تەڤ-چاندی پەکەکە: پێویستە سینەماکاران لە کەسێتی کەریمیاندا بە ئەرکی خۆیان هەستن
کۆمیتەی تەڤ-چاندی پەکەکە دەرهێنەری سینەمایی مەنسور کەریمیانی بیرهێنایەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەهید بوو، دەڵێت: "پێویستە هەموو هونەرمەند و سینەماکارانی بەویژدان لە کەسێتی مەنسور کەریمیاندا بە ئەرکی خۆیان هەستن". -
ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی شانۆی میتان دەستی پێکرد
ڕومەت بەکۆ، دەرهێنەرو ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی میتان ڕایگەیاند، لە هەلومەرجێکی سەختدا هەوڵدەدەن چالاکیەکی هونەری بۆ کۆمەڵگا ڕێکبخەن و هەموو لایەکی بانگهێشتی فێستیڤاڵەکە کرد. -
عەفریننە بۆمبێوە تەقاوە و ٥ کەسێ بریندارێ بیێ
گیرکریانە ئەنجاموو تقایۆ ماتۆڕێوە بۆمنچنکریێنە ٥ کەسێ بریندارێ بیێ.