بۆ تۆڵەکردنەوە ناویان نا "ئۆجالان" و لە رۆژهەڵات لە خەبات و تێکۆشاندایە

لە ١٥ی شوبات و لە کاتێکدا لە دایکبوو، کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییەدا رادەستی دەوڵەتی تورک کرا، بۆیە دایک و باوکی بڕیاریاندا ناوی بێنین ئۆجالان بۆ ئەوەى تۆڵە بکاتەوە.

لە رۆژی رەشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا لە دایکبوو. تاکە ئامانجی دایک و باوکی ئەوە بوو، کە دەبێت تۆڵە لەو کەسانە بکرێتەوە، کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان دیل کردووە. بۆ ئەوەش ئەو منداڵەى کە لە رۆژەدا لە دایکبوو، ناویان نا ئۆجالان. ئۆجالان دەبووا ببێت بە یەکێک لە هیواکانی گەلی کورد. هەر کە گەورە بوو دایکی باسی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کوردبوون و کوردستانی بۆ کرد. بە گوێگرتن تامەزرۆیی و توڕەیی گەورەی بۆ دروستبوو. کاتێک کەمیک گەورە بووو، بۆ لێپرسینەوە رووی لە چیاکان کرد.

پێشتر دایکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بە هۆی گوشارەکانی رژێمەوە ناچار بوو هەر جارەوە بڕۆن بۆ وڵاتێک. ٢ ساڵ جارێک ناچار دەبوون بڕۆن بۆ لوبنان، میسر، ئوردون و لیبیا. کاتێک دەزانێت بەهۆی کوردبوونەوە تووشی ئەو هەموو ئاوارەییە دەکرێن، دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و دەپرسێت "باشە رژێمی سوریا بۆ رێگا نادات ئێمە بە ناسنامەى کوردبوونی خۆمانەوە بژین". کاتێک ئەوە لە دایکی دەپرسێت، دایکی پێی دەڵێت، چونکە وڵاتەکەمان داگیرکراوە و رێبەرایەتی دیلکراوە. دوای ماوەیەک لەو لێکۆڵینەوەکانی هەستی تۆڵەکردنەوەى زیاتر دەبێت.

گەریلایەک بە ناوی ئۆجالان دەڵێت، "من کاتێک لە ١٥ی شوباتدا لە دایکبووم، دایکم ناوی نام ئۆجالان". کاتێک لێی دەپرسین بۆ ئەو ناوەى بۆ داناویت، وەڵامێکی روون دەداتەوە، چونکە یەکێک لەو کەسانە، کە دەبێت لێپرسینەوە لە پیلانگێڕان بکاتەوە ئەمە.

لە مەخمور نیشتەجێ بوون

بنەماڵەکەى بەهۆی گوشارەکانی رژێمەوە دەڕۆن و لە مەخمور نیشتەجێ دەبن. کاتێک دەڕۆن بۆ مەخمور بڕوا بە پاراستن و بەرگریی حیزبێکی کورد بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەهێنن، بەڵام رۆژ بە رۆژ بۆیان دەردەکەوێت، وا نییە. کاتێک باوکی ئۆجالان لەلایەن پەدەکەوە دەستگیر دەکرێت، ئەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی توڕەیی.

 ئۆجالان دەڵێت، "من خاوەنداری لە ناوەکەى خۆم دەکەم. بۆ ژیانێکی شایستەى ناوەکەم هەموو کات لە وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەدا دەبم. ساڵی ٢٠٠٨ و کاتێک باوکم لەلایەن پەدەکەوە لە پیلانگێڕییەکدا دەستگیرکرا. من لە خۆم پرسی "من لە دەوڵەتە داگیرکەرەکان تێدەگەم، کە بۆ دەستگیرمان دەکەن، بەڵام بۆ پەدەکە ئەو هەموو دوژمنایەتیە زۆرە دەکات؟". کاتێک گەورە بووم، من گوشارەکانی سەر گەلی کوردم دەبینی و توڕەیی من زیاتر دەبوون، من بە دوای رێگای شایستەى ناوەکەمدا دەگەڕام. من دەمزانی باشترین رێگای راست ئەوەیە، کە بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادیی کورد ببم.  لەبەر ئەوەش بڕیارمدا و بەشدار بووم".

رۆژهەڵاتی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵبژاردووە

ئۆجالان رایگەیاند، دوای بەشداربوون خواستویەتی لە رۆژهەڵات تێبکۆشێت و دەڵێت، "لەوێ ئەو کەسانەى خاوەنداری لە کوردبوون دەکەن لەسێدارە دەدرێن. منداڵان دەکەن بە سیخوڕ و گەنجانش تووشی ماددە هۆشبەرەکان و تلیاک دەکەن. لەبەر ئەوانەش گەیشتمە ئەو بڕوایە، کە رۆژهەڵات بۆ من دەبێتە گەورەترین گۆڕەپان، کە خەبات و تێکۆشانی تیادا بکەم".

ژ.ت