باڵەخانەی هەدەپە لە ئیزمیر سووتێنرا و ئەندامێکی پارتەکە کوژرا

رێکخستنی هەدەپە لە ئیزمیر رایگەیاند، کەسێکی نەناسراو، هەڵیکوتاوەتە سەر باڵەخانەکەیان و سووتاندویەتی و ئەندامێکیشیانی کوشتوور.

فاشیستانی تورک لە شاری ئیزمیری تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوەندی هەدەپە لەو شارە و ئاگریان بەردایە بیناکە و ئەندامێکی هەدەپەیان کوشت.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لەسەر پەڕەی خۆیان لە تویتەر بڵاویان کردەوە، کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر بینای هەدەپە و سووتێنراوە.

هەدەپە هەروەها ڕایگەیاندووە، کە ئەو فاشیستەی کە هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندەکەیان، کەسێکی چەکدار بووە و ئاگری لە بیناکە بەرداوە و ئەندامێکی هەدەپەیان بە ناوی دەنیز پۆیرازی ٤٠ساڵان لە ناو بیناکەدا کوشتووە.

هەدەپە ڕاشیگەیاندووە، کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەو کردەوەیە بەرپرسیارە.

ف.ق