دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی تورکیا چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی ئاماسیا، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر و کۆنیای تورکیا چالاکی ئەنجامدا و ٣ کارگەی نەژادپەرستەکانی سووتاند.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە یەکینەکانیان لە نێوان ٢١ و ٢٣ی کانوونی دووەمدا لەدژی نەژادپەرستە تورکەکان کە هاوکاری تورکی داگیرکەر دەکەن، چالاکی ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ٢٣ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئەڕنەڤوتکوی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی پێڵاو، دوو ئۆتۆمبێڵ و بارهەڵگرێک، لە ناوچەی پیشەسازی ناوچەی ئومرانیە کارگەیەکی، لە ماڵتەپە کارگەیەک و لە سەلچوکلوی کۆنیاش، باخێک و لە ئیزمیر کۆگایەکی پلاستیک سووتێنراون.

هەروەها باسی ئەوەکرا لە ٢٢ی کانوونی دووەم لە ناوچەی پیشەسازی سولوڤای ئاماسیا، کارگەیەک و ٢١ی کانوونی دووەم لە بۆرنۆڤای ئیزمیر ئۆتۆمبێڵێک سووتێنران.

ف.ق