دەوروبەری سەناعە کۆنترۆڵکرایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی داعش خۆیان بە دەستەوە دا

هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەوروبەری زیندانی سەناعەیان لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە کۆنتڕۆڵ کرد. ژمارەیەکی زۆر لە زیندانی داعش-یش خۆیان بەدەستەوە دا.

هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەوروبەری زیندانی سەناعەیان لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە کۆنتڕۆڵ کرد. ژمارەیەکی زۆر لە زیندانی داعش-یش خۆیان بەدەستەوە دا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پشتیوانیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکەیان لە دژی شانەکانی داعش.

لە هێرشەکانی ٢٠ی کانوونی دووەمەوە بۆ سەر زیندانەکە، شەڕی دژ بە شانەکانی داعش بەردەوامە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ANHA)، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانیی قەسەدە، دەوروبەری زیندانی سەناعەیان کۆنترۆڵکردووە و گەمارۆکەشیان توندتر و تەسکتر کردووەتەوە.

هێزەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە بە بڵندگۆ و موکەبەرە داوای خۆبەدەستەوەدان لە چەتەکان دەکەن.

ڕاگەیەندراوە، چەندین چەتە، کە هەوڵیان دابوو لە زیندانەکە رابکەن، خۆیان رادەستی قەسەدە کردووە.

ژ.ت