دەوڵەتی تورک ٨١ ناوچەی شرنەخ و سێرت و ئێلحی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شرنەخ هاتۆچۆکردنی هاووڵاتییانی لە ١٥ ناوچەدا قەدەغە کرد. دەوڵەتی تورک دوێنیش ٦٦ ناوچەى لە پارێزگاکانی سێرت و ئێلح دا کرد بە ناوچەى ئەمنیی سەربازی و هەموو هاتوچۆیەکی لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شرنەخ هاتۆچۆکردنی هاووڵاتییانی لە ١٥ ناوچەدا قەدەغە کرد. دەوڵەتی تورک دوێنیش ٦٦ ناوچەى لە پارێزگاکانی سێرت و ئێلح دا کرد بە ناوچەى ئەمنیی سەربازی و هەموو هاتوچۆیەکی لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شرنەخ رایگەیاند، هاتوچۆی هاووڵاتییان لە هەموو شار و قەزاکان و بەگشتی لە ١٥ ناوچەى شرنەخ دا قەدەغەیە و ئەو ناوچانەى بە "ناوچەى ئەمنیی تایبەتی کاتی" راگەیاند.

ئەو قەدەغەکارییەى دەوڵەتی تورک ١٥ ناوچەى سەر بە ناوەندی شرنەخ و هەر یەک لە قەزاکانی سلۆپی، جزیر، باسا، قلەبان و ئەلکێ تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. پارێزگاری دەوڵەتی تورک ئەو ناوچانەى بە "ناوچەى ئەمنیی تایبەتی کاتی" ناساندووە و لە ماوەى ئەو قەدەغەکارییەدا هەموو جۆرە هاتوچۆیەک بە رووی هاووڵاتییاندا قەدەغە دەبێت.

دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئەو قەدەغەکارییانەدا، دوێنێ ٦٦ ناوچەى لە پارێزگاکانی سێرت و ئێلح قەدەغە کرد.

 بەپێی راگەیاندرای پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە پارێزگای سێرت ٨ ناوچەى سەر بە ناوچەکانی بەرواری، دهێ و هەویلە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەکرێن بە "ناوچەى ئەمنیی تیابەتی سەربازیی کاتی" و رایگەیاندووە، بەپێی یاسای ٣٣٩٩ی سەرۆک کۆماری ئەو قەدەغەکارییەى راگەیاندووە و هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی هاووڵاتییان قەدەغە دەبێت.  

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە پارێزگای ئێلح لەبارەی قەدەغەکارییەکەیانەوە رایگەیاندووە، "٥٨ ناوچەى سەر بە ساسۆن، حەسکێف و هەزۆ تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەکرێنە ناوچەى ئەمنیی سەربازیی کاتی و هەمو جۆرە هاتوچۆیەکیان تیادا قەدەغە دەکرێت".

ژ.ت