دوو کەس لە ئەنقەرە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر تولای هاتیم ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپە

تولای هاتیم ئۆگیولاری جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە رایگەیاند، ٢ کەس چوونەتە بەردەرگای ماڵەکەى و خۆیان بە پۆلیسی مەدەنی ناساندووە و هەوڵیانداوە بە زۆر بڕۆنە ناو ماڵەکەى.

تولای هاتیم ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپە و جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە، لە ئەنقەرە لە ماڵەکەى خۆیدا کرایە ئامانجی هێرشێک.

 هاتیم ئۆگیولاری رایگەیاند، رۆژی ٢٤ی ئەیلول ٢ کەس چوونەتە بەردەرگای ماڵەکەى و خۆیان بە پۆلیسی سڤیل و مەدەنی ناساندووە و هەوڵیانداوە بە زۆر بڕۆنە ناو ماڵەکەى.

راشیگەیاند، "دوو پۆلیس هاتن بۆ ماڵەکەم و بە پێداگری و بە زۆر دەیانخواست من دەرگایان لێ بکەمەوە. پێم وتن، من پەرلەمانتارم و دەرگا ناکەمەوە و ئاسایش ئاگادار دەکەمەوە".

ئەوەشی راگەیاند، "ئێمە سبەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە".

هاتیم ئۆگیولاری باسی ئەوەشیکرد، لەبارەی رووداوەکەوە هەموو رێوشوێنە پێویستە یاساییەکانیان گرتووەتەبەر.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٣٠ لە ناوەندی گشتیی هەدەپە لەلایەن تولای هاتیم ئۆگیولاری و ئومێد جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ مافەکانی مرۆڤ و مافەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت