'گەریلاکانی یەژاستار پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن'

گولان ئاڤاشین فەرماندە لەنێو ریزەکانی یەژاستار باسی بەرخۆدانی لە هەرێمی ئاڤاشین کرد کە نزیکەی ٢ مانگە بەردەوامە و رایگەیاند، هەنگاوی هەڵۆکانی زاگرۆس بە رۆحی فیدایی گەریلا سەردەکەوێت.

گولان ئاڤاشین فەرماندە لەنێو ریزەکانی یەژاستار رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان ئاسایی نین و وتی، "ئێمە ئێستا لە ئاڤاشین لەنێو سەنگەرەکانداین. ئەم شەڕەی لێرە بەردەوامە بۆ ئێمە دۆخێکی نوێ نییە. لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا زۆر ئۆپەراسیۆن و شەڕ روویانداوە. لەەدژی ئۆپەراسیۆنەکان هەموو کاتێک رۆحی ئاپۆیی بەرخۆدانی پیشانداوە و گورزی گەورەی لە سوپای داگیرکەری تورکداوە."

گولان ئاڤاشین لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ٢٣ی نیسان لە ژێر ناوی 'پەنجە – یڵدرم' وتی، " لەم شەرەکەدا تاکتیکی ئەڵمانیەکان لە جەنگی دووەمی جیهاندا بەکاردەهێنن. بە لێدانی لەناکاودا لە هێڵی پێشەوەدا دەیانەوێت هێڵی پاراستن بشکێنن. بۆیەش بە هەلیکۆپتەرەی سکۆرسکی و کۆبرا و فرۆکە هێرش دەکەن. بەڵام هێزی گەریلا لەبەرانبەر ئەو زۆرە. هەر لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەداکا هەڤاڵانمان گورزی گەورەیان لە دوژمندا. ئەو رۆحەی لەگەل فەلسەفەی ریبەر ئاپۆدابێت، رۆحێکی فیداییە. لە مامرەشۆ، مەرڤانۆس، مەتینا و زاپ بە رۆحی زیلان تێکۆشان ئەنجام دەدرێت."

'سەربازانی تورک لە دۆخێکی تراژیدیدان'

سەربازە تورکەکان لە دۆخێکی تراژیدیدا دەژین. کاتێک یەک گەڵا دەجووڵێتەوە، یەکسەر بە ئۆبۆس و هاوەن دەوروبەری خۆیان بۆردومان دەکەن، تەقە دەکەن. وەک ئەوەی دار و بەردی کوردستان بووەتە گەریلا و هێرش دەکەنە سەر سەربازانی تورک. دۆخیان بە ڕاستی تراژیدیە. حکومەتی ئێستاش تورک نە تەنها چیاکانی کوردستان بۆردومان دەکات، بەڵکو لە هەموو جێگەیەک بەم شێوەیەیە. لەبەرچاویان هەر کچێکی کورد وەک بۆمبێکی زیندووە، هەر گەنجێکی کورد وەک میلیتانێکە و لەدژی ئەوان شەڕ دەکات. بۆیەش سوپای تورک بووەتە سوپایەکی شیزۆفرەن.

'گەریلاکانی یەژاستار پێشەنگایەتی ئەم شەڕە دەکەن'

حکومەتەکانی پێشووتریش تاقیان کردەوە و بە هەمان رێ و رێباز هێرشیان کردە سەر گەریلا. بەڵام هیچیان سەرنەکەوتن، نەیانتوانی ئەنجام بەدەستبهێنن. ئێمە وەک گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرخۆدان دەکەین، نەک تەنها بەرخۆدان دەکەین، بەڵکو هێرشیش دەکەین. لە هەموو ساتێکدا ئێمە لێیان دەدەین و ئێمە ئەوان پەشیمان دەکەینەوە کە هاتوونەتە ئێرە. مرۆڤ بە تەنها بە پاراستنی خاکەکەی دەتوانێت ژیانی خۆی واتادار بکات. ئێمە بە دڵسۆزی لەگەڵ خاکەکەمان گورزی گەورە لە دوژمن دەدەین. ئەو هێزانەی کە هەوڵ دەدەن هێڵی رێبەرتی و تێکۆشانمان لەناو ببەن، پێویستە باش بزانن، یان سەردەکەوین یان سەردەکەوین. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار پێشەنگایەتی ئەم شەڕە دەکەین و رێگە نادەین سوپای تورک و چەتەکانی لە سەر ئەم خاکە بە ئاسانی هەناسە هەڵمژن. ئێمە بە عەقڵیەتی ژن بەشداری لە شەڕدا دەکەین."

ف.ق