گەریلاکانی یەژاستار: ئێمە وەک گارێ بەرخۆدانی بکەین

گەریلاکانی یەژاستار دەربارەی هەڵمەتەکانی گەریلا قسەیانکرد کە بۆ تێکشکاندنی هێرشی داگیرکاری بۆسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستیپێکردووە و دەستنیشانیانکرد کە ئەوان بەرخۆدانی گارێ بۆخۆیان وەک بنگە دەگرن.

 

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە بەردەوام دەکات. گەریلاکانی یەژاستار دەربارەی ئەو بەرخۆدانەی کە گەریلاکانی لە دژی هێرشەکان ئەنجامی دەدەن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیانکرد.

ڕۆژبین بەرفین جان گەریلای یەژاستار تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی مانگی شوباتی گارێ و وتی: " ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار وەک هەڤاڵ شۆڕش و گەریلاکانی تر کە لە گارێ بەرخۆدانیان کرد، بەرخۆدانیی دەکەین. ئێمە تۆنێلی شەڕ و تکنیکی شەڕی مۆدێڕن کە لە بەرخۆدانی گارێ ئەنجامدرا دەیکەینە بنگەی تێکۆشانی خۆمان. نە تەنیا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئێمە لەهەر قادێکدا لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە شێوەیەکی بەهەیبەت وڵام دەدەینەوە."

گەریلا ڕۆژبین بەرفین جان ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەر دەوڵەتی تورک شەڕی قوورس بکات گەریلاش بەرخۆدانێکی مەزن دەکات و وتی: " ئێمە ڕێبازی بەرخۆدانی هەڤال ڕۆستەم وهەڤال ئەسمەر بۆخۆمان دەکەینە بنگە کە لە هەفتانین بە شێوەیەکی فیدایی شەهیدبوون. ئێمە هەتاکۆتایی بەرخۆدان بکەین و تۆڵەی هەڤالانی شەهیدی خۆمان بسێنینەوە."

' بانگی' نابۆ بێدەنگی' لەگەل کرد'

گەریلای یەژاستار ڕۆژبین بەرفین جان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لەهەمبەر بەرخۆدانی گەریلا بەهەموو ڕێبازێک هێرش دەکات و وتی، "  گەل دەبێت لەهەمبەر ئەم شتە هەستیار بێت ولەهەمبەر قڕکردن بێدەنگ نەمێنێت. لە دەستیاندا دەرفەتی تێکنۆلۆژی هەیە، بەڵام ئێمەش دەچینە سەر رێبازی  شۆڕش و هەڤاڵانی ترکە لە گارێ بە رێبازی گەریلای مودێڕن گورزی سەختیان لە هێزەداگیرکەرەکان وەشاند.  ئێمە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەتاکوو ئازادی رێبەرەکەمان درێژە بە بەرخۆدان دەدەین."

ڤیان عەگید گەریلای یەژاستار ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی داگیرکاری لە سەرخاکی کوردستان ئەوان هەتا دوا هەناسە بەرخۆدان بکەن و وتی، " دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی خۆی بگەێنێتە چیاکانی کوردستان هەموو جۆرە تیکنۆلۆژییەک بە کار دەهێنێت. ئێمەش وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەڕۆحی بەرخۆدانی گارێ وەڵامی داگیرکەرن بدەینەوە. بەو وزەیە کە لە گارێ وەری دەگرین دوژمن تێکدەشکێنین."

' ئێمە رێگە بە هێزی داگیرکەر نادەین'

سەرهەڵدان جان گەریلای یەژاستار دەربارەی بەرخۆدانی گەریلا هەستی خۆی هێنایە سەر زمان و تیشکی خستەسەر هەنگاوی شۆڕشگێڕی ' هەڵۆکانی زاگرۆس' و ' جەنگی خابوور' کە گەریلا لە مەتینا، ئاڤاشین وزاپ دەستیان پێکردووە. گەریلا سەرهەڵدان جان  رایگەیاند کە بە هۆی بەرخۆدانی گارێ سەرۆک کۆماری تورک نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی  وتی، "  فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ ڕێگە بە داگیرکەر نادەن  کە بکەونە ناو خاکی کوردستان. ئێمە لە سەر رێبازی هەڤال شۆڕش، ڕۆژهات و ئاڤاڕەش بین کە بە رێبازی فیدایی وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە. فیداییەکانی رێبەر ئاپۆ نەتەنیا لەگارێ ، لەهموو شوێنێکی کوردستاندا هەن."

ک-ش