هەگەپە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دووگەریلای خەڵکی سەلماسی ڕۆژهەڵات و شڕنەخی باکوری کوردستانی ڕاگەیاند مانگی ڕابردوو لە ناوچەی سلۆپی باکوری کوردستان شەهید بوونە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە کە ڕۆژی ٢ی مانگی ٩ی ٢٠٢٠ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای تورک پێکدادان ڕوو ئەدات، لەئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەک داگیرکەر دەکوژرێن و دوو گەریلای هەپەگەش شەهید دەبن.

هەپەگە بە قارەمانی و دلێری باسی لە شەڕ و بەرخۆدانی ئەو دوو گەریلایە کردووە و بەڵێنی بەردەوام کردنی ڕێگاکەیانی دووپات کردووەتەوە.

نازناو: گەلی بێریتان

ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی

شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس

ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین

ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: ٢-٩-٢٠٢٠ – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان

نازناو : جانشێر فەداکار

ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق

شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ

ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی

ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: ٢-٩-٢٠٢٠ – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان

ناسنامەی دوو گەریلا شەهیدەکە وەهایە:

هاوڕێکەمان گەلی لو شاری سەلماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوو و لە گەنجێتیدا دەستی بە تێکۆشان لەدژی داگیرکەری و فاشیتەکان کرد و لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکەمان گەلی لە هۆزی شکاکە کە خاوەن کارەکتەرێکی شۆڕشگێرە. هاوڕی گەلی هەمان ڕوحی بەرخۆدێر و شۆرشگێری بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز کرد و لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە فەرماندەیەکی گەریلا. هاوڕێ گەلی هەموو کاتێک لە ناوچە سەختەکاندا تێکۆشانی کرد. چەندین ساڵ لە زاگرۆس مایەوە و لەدژی داگیرکەری شەڕی کرد و بەم ئەزموونە ویستی تێکۆشانەکەی لە باکووری کوردستان بەردەوامی پێبدات. هاوڕێ گەلی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا زاگرۆس و بۆتان لە ڕێپیوانی شۆرشی خۆیدا، تێکۆشانێکی بەهێزی بەڕێوەبرد. گەریلایەتی میلیتانی ئاپۆیی کردە پێشەنگی هێڵی گەریلایەتی نوێ و لە شەڕی ئازادیماندا ڕۆڵ و ئەرکی گرنگی وەرگرت. ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ژیانی ئازادی لە کەسایەتی خۆیدا جێبەجێ کرد، تێکۆشانی شەهیدانی ئێمەی قارەمانی بۆ خۆی کردە بناغە و بەرەوپێشەوە چووە.

هاوڕێکەمان جانشێریش لە جزیری زێدی ڕاپەڕینەکان لەدایکبووە و لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە. بۆتان هەموو کاتێک بووەتە ئامانجی قڕکردنی دەوڵەتی تورک و لەهەمانکاتدا لەدژی فاشیزم بووەتە گۆڕەپانی وڵاتپارێزی. هاوڕێ جانشێر لە تەمەنێکی گەنجدا بووەتە شایەدی فاشیزمی دەولەتی تورک بڕیاری داوە لەدژی قڕکردنی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات. هەڤاڵ جانشێر بەرپرسیارە وڵاتپارێزی و کۆمەڵایەتیەکانی جێبەجێ کرد و لەسەر فەلسەفەت ڕێبەر ئاپح خۆی بەهێز کرد و بۆئەوەی ببێتە گەریلای سەردەمی نوێ و لەدژی داگیرکەری شەڕێکی گەورەی کرد.

بەڵێن دەدەین کە ئەرکەکانی هەڤاڵە شەهیدەکانمان جێبەجێ دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی شەهیدان و گەلی کوردستان دەکەین."

ف.ق