هەپەگە: ٣٤ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە -

هەپەگە رایگەیاند کە بە بۆنەی ٣٠ی حوزەیران رۆژی فیداییبوون، گەریلاکانی ئازادی ژمارەیەک چالاکی تاکتیکیان ئەنجامداوە و ٣٤ داگیرکەریان سزاداوە و ٩ داگیرکەر بریندار بوون.

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی فیداییبوون تێدەکۆشن و گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن. هێزەکانمان بە بۆنەی ٣٠ حوزەیران، رۆژی فیداییبوون زۆر چالاکی تاکتیکیان ئەنجامدا و ٣٤ داگیرکەریان سزادا و ٩ داگیرکەریش بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر گورزی قورس تەکنیکی زۆریان بەکارهێنا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیان زۆر جار بە هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس و فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرد.

زانیاری لەبارەی هێرش و چالاکیەکان بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ٢٧ی حوزەیران کاتژمیر ٠٥:٠٠ دا داگیرکەران کە ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕی شەهید تێکۆشەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ پێشڕەوی بکەن، بوون بە ئامانج و بە چەکی قورس لێیاندرا. لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٠:٠٠ و ١٥:٠٠ دا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا کە وسیتاین پێشرەوی بکەن شەڕێکی سەخت روویدا. هێزەکانمان بە چەکی سووک و بە بۆمبی دەستی و بە تاکتیکی سویقاست لانیکەم ١٥ داگیرکەریان سزادا و ٤ داگیرکەر بریندار بوون.

لە ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٢٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە گەمارۆدرا و لە دوولاوە لێیاندرا. لە ئەنجامی گورزی کاریگەری هیزەکانماندا ١١ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر بریندار بوون. هەلیکۆپتەرەکانی جەنگی کە ویستیان چالاکیەکە بۆردومان بکەن لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و بە ناچاری کشانەوە.

لە ٢٨ی حوزەیران کاتژمیر ٠٤:٠٠دا داگیرکەران کە ویستیان بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ پێشڕەوی بکەن، بە چەکی قۆرس لێیاندرا. دوای دەستوەردانی هیزەکانمان، داگیرکەران پاشەکشێیان کرد و بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانی بەرخۆدانیان بۆردومان کرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٧ی حوزەیران کاتژمیر ١٣:١٥ داگیرکەران ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاشی جەنگی خابور؛

٢٧ی حوزەیران کاتژمیر ١٠:٠٠ داگیرکەران لە دەوری گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە قەناس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا. هەمان رۆژ، کاتژمیر لەنێوان ١٥:٠٠ و ١٦:٠٠ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە بەرەو تونێلەکانی شەڕ پێشڕەویان کرد. دواتر داگیرکەران کشانەوە.

٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ داگیرکەران لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بە چەکی سووک و رێبازی سابۆتاژ و بە قەناس بە شێوەیەکی هاوکات کرانە ئامانج و ٣ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ پیشرەوی بکەن، چالاکیان ئەنجامدا. داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

هیرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەک و تەقەمەنی و کیمیایی؛

٢٧ی حوزەیران تونێلەکانی شەڕی گردی مونزور بە تەقەمەنی بۆردومانکران.

هێرش دەوڵەتی داگیرکەر بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

٢٧ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە هەلیکۆپتەر جەنگی بۆردومانکران و بە ئۆبۆس لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.

٢٧ی حوزەیران تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری، گردی شەهید زەمانی و گردی شەهید ئاکیف بە دەیان جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.

٢٧ی حوزەیران گۆڕەپانی وەرخەلیی سەر بە ئاڤاشین دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

٢٧ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، کانیشکا، کاروژارۆ، گردی شەهید تۆڵهەڵدان، گردی مامرەش و کۆکەرێی هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانەکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران و بە هەلیکۆپتەری جەنگی تۆپبارانکران و ٩ جاریش رووبەرووی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان بوونەوە."

ف.ق