هەپەگە: لە زاپ گورز لە داگیرکەران درا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، لە زاپ بە چەکی قورس گورز لە هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر درا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و بەرخودانی گەریلا لە دژی داگیرکەری راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا؛

لە ٢٦ی ئەیلول لە کاتژمێر ٠٨:١٥ لە دژی داگیرکەران لە قەڵای بێدەو لە ناوچەى زاپ بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا هێزەکانمان سەرکەوتوانە لە ئامانجە دیاریکراوەکەیان دا.

لە ٢٥ی ئەیلول لە ناوچەى خواکورک ئامێری وێنەگرتنی سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی شەهید کامەران لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لە ناوچەى ئاڤاشین و لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەل؛

لە ٢٦ی ئەیلول و لە ئێوارەدا سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلی بۆردومانکرد. داگیرکەران لە دوای بۆردومانەکە هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەلایەن بەرخودێران و بەرەنگارانی وەرخەلەوە لێیاندرا و شەڕێکی قورس روویدا. داگیرکەران نەیانتوانی لە بەرامبەر بەرخودانی پێداگرانەى هێزەکانماندا پێشڕەوی بکەن.

لە ٢٥ی ئەیلول و لە کاتژمێر ١٥:٢٥  و ١٧:٠٠ دا گۆڕەپانی باسیا لە ناوچەى ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکرا.

لە ٢٦ی ئەیلول دا لە ١٠:٠٠ دا لە ناوچەى خواکورک درۆنەکانی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەسەر ناوچەى سنین دا سوڕانەوە. دوای سوڕانەوەى درۆنەکانی پەدەکە بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا، ئەو ناوچەیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ٣ جار بۆردومانکرا".

ژ.ت