هەپەگە یادی دوو شەهیدی لێلیکانی کردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی گەریلا دەڤریم و گەریلا چیاژینی کردەوە کە ساڵی ٢٠١٧ لە گۆڕەپانی لێلیکانی خواکورک لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو.

راگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە گۆڕەپانی لێلیکانی خواکورک، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا هاورێکانمان دەڤریم و چیاژین شەهید بوون. ئێمە بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەڤریم بروسک

ناو و پاشناو: خانم بۆزکورت

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: سوزان و محەمەد سدیق

کات و شوێنی شەهادەت: ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / خواکورک

*

نازناو: چیاژین زاگرۆس

ناو و پاشناو: پنار دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: سەیران و شوکرانی

کات و شوێنی شەهادەت: ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ / خواکورک

 

گەلی کورد لەگەڵ ئەوەی کە بە درێژایی مێژوو زۆر جار رووبەرووی هێرش بووەتەوە، بەڵام خۆی رادەست نەکردووە. کەی زوڵم بەسەریدا هاتبێت، رووی لە چیا پیرۆزەکانی کوردستان  کردووە و بەرخۆدانی وەک تاکە رێگە هەڵبژاردووە. لەبەرئەوەش مێژووی گەلەکەمان لە هەمانکاتدا وەک مێژووی بەرخۆدان پێناسە دەکرێت. پارتەکەمان پەکەکە لەسەر ئەم مێژووی بەرخۆدانە شکۆدارەی گەلەکەمان دروست بووە و رۆژ بە رۆژ تێکۆشان گەورەتر دەبێت، راستی کورد و کوردستان کە داگیرکراوە بۆ سەرکەوتن گۆڕی. رێپێوانی سەرکەوتنی ئێمە بە پێشەنگایەتی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و بە رەنجی بێوێنەی شەهیدە پیرۆزەکانمان گەیشتە ئەم ئاستە. شەهیدەکانمان بە تێکۆشان رێچکەیەکیان خوڵقاند و ئەم رێچکەیە لە نێو نەوەی نوێ بڵاودەبێتەوە.

لە کاتێکدا کە ناسنامەی ئازادی ژن رووبەرووی لەناوچوون ببووە، رێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژی ئازادی ژنی خوڵقاند. ژنانی کورد کە خۆیان گەیاندە ناسنامەی راستی خۆیان، پێشەنگایەتی شۆڕشی کوردستانیان کرد و تاوەکو ئێستاش رۆڵی خۆیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەردەوامی پێدەدەن. لە بەسێ تاوەکو سارا و زیلان، لە بێریتان تاوەکو دەلال ئامەد، ئەم بەرخۆدانە لە چیاکانی کوردستان بەرەو ئامانج و پێشەڕۆژ دەڕوات. هاوڕێکانمان چیاژین و دەڤریمیش نوێنەرایەتی ئەم هێڵە شکۆدارەیان کرد و تێکۆشانیان فراوانتر کرد و بە شەهیدبوونی خۆیان جێگەیان لەنیو مێژووی ئابرۆمەندای پەکەکەدا گرت.

دەڤریم بروسک

هاوڕێمان دەڤریم لە ئامەدی وڵاتپارێز کە ناوەندی مێژووی تێکۆشانی ئازادی کوردستانە، لەدایکبووە. هاوڕێکەمان لەنێو خانەوادەیەک کە بە رەنجی خۆی دەژیا گەورە بوو، زوو بەشداری کاری کرد، هاوکاری ژیانی خانەوادەکەی کرد و بە تایبەتمەندی رەنجدەری خۆی هەموو کاتێک لەپێشەوەبوو. هاوڕێکەمان تێکۆشانی ئازادی کوردستانی زوو ناسی، بەشداری کاری گەنجانی کرد و سیاسەتی تواندنەوە و رەتکردنەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لەدژی کوردستان و گەلی کورد لە نزیکەوە بینی.  لەدژی سیاسەتی قێزەونی داگیرکەران کە گەلەکەمان لە بەهاکانی خۆی دووربخاتەوە، بە تۆڕەییەکی گەورەوە لەبەرانبەر سیستمی دەسەڵات وەستایەوە و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و وڵامی پێویستی دایەوە. هاوڕێکەمان وەک ژنێکی گەنج خۆی لە فەلسەفەی ئاپۆیی قاڵکردەوە و لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا بووە یەکێک لە نمونەکانی ژنی کوردی ئازاد. بە هاوڕێیەتی پاکی خۆی و کەسایەتی خاکی، تۆی خۆشەویستی لەنێو هاوڕێکانیدا بڵاوکردەوە و لە تەمەنی گەنجێتیدا بووبە فەرماندە و ئەرکەکانی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.

چیاژین زاگرۆس

هاوڕێمان چیاژین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز و رەنجدەر لەدایکبوو. لە منداڵیدا لەسەر رێچکەی وڵاتپارێزی گەورە بوو و تێکۆشانی ئازادی کوردستانی لەنزیکەوە ناسی. وەک ژنێکی گەنج فشاری سیستمی لەسەر کۆمەڵگا و لەسەر ژن لە کەسایەتی داگیرکەری تورکدا بینی و بریاریدا کە بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بکات. لەو رۆژەوەی کە بەشداری کرد، بە حەزێکی گەورەوە لێکۆلینەوەی لەسەر ئایدۆلۆژی ئازادی ژن ردک، لەگەڵ ئەوەی لە تەمەنێکی بچووکدابوو، بەڵام زۆر شارەزا بوو. لە هەر جێگەیەک کە لێی دەمایەوە ئەرکی خۆی بە باشی بەڕێوەدەبرد و لە گۆڕەپانی شەڕ بووە فەرماندەیەکی بەهێزی یەژاستار. هەموو کاتێک دەیخوێندەوە، خۆی بەرەپێشەوە دەبرد و ئەو شتەی کە فێر دەبوو، بە هاوڕێکانی دەبەخشی. لە هەر جێگەیەک کە کاری تێدا دەکرد ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدەدا.

هاوڕێکانمان دەڤریم و چیاژین وەک پارێزەری ناسنامەی ژنی ئازاد بە تێکۆشان و بەرخۆدانی پیشانی ژنانی کورد و جیهانیاندا کە لەدژی عەقڵیەتی پیاوسالار، بە چ شێوەیەک دەتوانرێت تێکۆشان بکرێت. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان دەڤریم و چیاژین و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و ژنانی بەرخۆدێر دەکەین."

ف.ق