هەپەگە: یەکینەیەکمان لە ئەسکەندەرون چالاکیان ئەنجامدا

هەپەگە رایگەیاند، تیمێکیان کە لە ٢ گەریلا پێک هاتبوو، لە بەرواری ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئەسکەندەرون چالاکیەکیان ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەش کرد کە، راگەیاندنی داگیرکەران، ئەو هەواڵانەی لە بارەی چالاکیەکەوە بڵاویان کردووەتەوە، ناڕاستن.

ناوەندی راگەیاندن چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکیەکەی ناوچەی ئەسکەندەرونی سەر بە شاری هاتای رایگەیاند، لە بەرواری ٢٦ی تشرینی یەکەمدا تیمێکی پرۆفیشنایلیان کە لە دوو گەریلا پێک هاتبوو، لە ناوچەی ئەسکەندەرونی سەر بە شاری هاتای چالاکیەکیان ئەنجامداوە کە پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبوو. ئەو هەواڵانەی لە بارەی ئەو چالاکیەوە لە راگەیاندنی داگیرکەراندا بڵاو کرایەوە، بە مەبەستی بەلاڕێدابردن و ناڕاستن. دوای بەدەستخستنی زانیاری ورد لە بارەی چالاکیەکەوە، ئەوا زانیاریەکان بۆ رایگشتی بڵاوی دەکەینەوە.

بوونی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەر ناوچە و گۆڕەپانێک کە لەسەر هێڵی گەریلاکانی سەردەمی نوێ دەجەنگن و هاوکات تێکۆشانەکەیان، ترسێکی گەورەی لە دڵی دەوڵەتی فاشیت و قڕکەری تورکدا دروست کردووە. وەکو ئەوەی رایانگەواندووە کە گوایا گەریلا لە هەرێمی ئامانوس نەماوە و لەناو براوە، بەڵام ئەمە راست نیە و گەریلا بوونی هەیە لەو هەرێمە. ئەمە تەنها خەونێکی داگیرکەرانە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان تا ئەو کاتەی کاروانی 'رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد' نەگەیێنن بە سەرکەوتن، لە هەر دەڤەرێک پێویست بێت بەردەوامی دەدەن بە تێکۆشانیان."

ز.ش