خەڵکی مەخمور: چی دەبێت با ببێت ئێمە گەمارۆدان قەبوڵ ناکەین

دانیشتوانی مەخمور کە بەرامبەر سوپای عێراق وەستاونەتەوە و رێگەنادەن مەخمور گەمارۆ بدەن، باس لەوە دەکەن ئەو پلانە لەسەر داوای ئەردۆغان ئەنجام دەدرێت، چی دەبێت با ببێت قەبوڵی ناکەن کە چواردەوری کەمپەکەیان بگیرێت.

لە ٢٠ی ئایار بە دواوە سوپای عێراق بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و بە زەبری هێز بە شێوازی جیاجیا دەیەوێت کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) گەمارۆ بدات و تەلبەندی بکات و خاڵی سەربازی لەوێ سازبکات.

بەوهۆیەوە ماوەی ٩ رۆژە خەڵکی مەخمور بەرامبەر بەو هەوڵدانە لە بەرخودان و ئێشکگرییدان. ئەو هاووڵاتیانەی کە رێگەیان لە ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکان گرتووە وتیان ئەوە قەبوڵ ناکەن، چونکە دەیانەوێت خەڵکی کەمپەکە بە دیل بگرن.

دایکە ئەمینە شڕنەخی: ئەم دەوڵەتە چی لێمان دەوێت، ئێمە پەنابەرین. لەبەر ستەمی ئەردۆغان هەڵاتین کەوتینە بەر ستەمی کازمی. هەی بەرتیل خۆر و درۆزنینە. چیمان لێکردوون، چ مافێتان بەسەرمانەوە هەیە. نە لە سەر رێگەی ئێوەین، نە بەنان و نە بەئاوی ئێوەین، ئێمە تەنیا لە داوێنی ئەم چیایە دەژین".

بە گەمارۆ ئێمەیان هێناوەتە لێواری مردنەوە، ئێمە نەمرین! چیان لە دەستهات کردیان. کەس ناتوانێت هێزی ئێمە رەش بکات. تاکۆتایی خۆڕاگری دەکەین. سوێند بە خوێنی رۆڵەکانمان دەخۆین، تابتوانین خۆڕاگری دەکەین. با بمانکوژن! لەوە زیاتر هیجی تر نییە!.

دایکە ئەمینە پیرانی: چەند کەمپمان بینی لە ژێر ئەم ستەم و زۆردارییەدا ئاخۆ چی بڵێم. ئەو بەناو جوامێرانە ئەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانەیان هێناوەتە بەرامبەر ئەم خەڵکە مەدەنیە، کاتی داعش لەکوێ بوون. بۆجی نەدەهاتن و ئێمەیان نەدەپاراست. خێرە تازە بە تازە دێن و دەڵێن دەتانپارێزین. ئەوە قەبوڵ ناکەین، ئەمە لەبەر خۆیان نییە. ئەوە گوشار و هەڕەشەی ئەردۆغانە. ئەگەر قسەکانی ئەردۆغانمان جێبەجێ بکردایە لە سەر شوێن و زێدی خۆمان دەبووین. ئێمە نە ئەو فەرمانانە و نە ئەو ستەم و زۆردارییە قەبوڵ ناکەین. گەمارۆدان و تەلبەندکردن ستەمە. با لە دەوروبەرییەکانمان بپرسن ئێمە ستەم و ئازارمان بۆ کەس نەبووە. ئێمە مرۆڤەکان دەپارێزین. ئێمە گیانی مرۆڤەکان دەپارێزین. مرۆڤەکان نافرۆشین. تا لەدەستمان بێت بۆ هەموو شتێک ئامادەین. بۆ ئاشتی و برایەتی ئامادەین. هەرگیز ئەم گەمارۆدانە قەبوڵ ناکەین.

تائێستا کەس ئێمەی نەپاراستووە. ئێمە خۆمانمان پاراستووە و لەئێستاس بەدواوە خۆمان دەپارێزین. ئەگەر بۆ پاراستن هاتوون با بچنە چیاکە چەتەکان لەوێن. ئێمە پەیوەستین بە دۆز و رێکخستنی خۆمانەوە.

مامۆستا هەوار گاباری: حکومەتی عێراق دەیەوێت دەوروبەرمان بگرێت، بە فەرمانی ئەردۆغان دەجوڵێنەوە. هەرگیز ئەوە قەبوڵ ناکەین. ئەوە بەدیلگرتنە. دەیانەوێت بە دیلمان بگرن. دەیانەوێت دوای ٣٠ ساڵ بمانخەنە ناو کەمپی دیلەکان، ئەوە مایەی قەبوڵ نییە.

داوا لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەم، پشتیوانیمان بکەن و لە هەموو شوێنیک هەڵسنەسەرپێ. لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی عێراق و لە دەرەوە چالاکی و خۆپیشاندان بکەن و هێزی خۆیان تێکەڵ بە هێزی ئێمە بکەن. دەستبخەینە دەستی یەکەوە دەتوانین ئەو گەمارۆیە تێکبشکێنین.

هـ . ب