کەجەکە حکومەتی پاشینیانی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیای شەرمەزارکرد

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئەرمینیا ئاتیلا چیچێک (لەهەنگ) و حسێن یڵدرم (عەلیشێر)ی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە و حکومەتی پاشینیانی ئیدانە کرد.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئەرمینیا ئاتیلا چیچێک (لەهەنگ) و حسێن یڵدرم (عەلیشێر)ی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە و حکومەتی پاشینیانی ئیدانە کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چیچەک و یڵدرم لەلایەن ئەرمینیاەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراون و ڕاشیگەیاندووە:

"هەڤاڵانمان لەهەنگ (ئاتیلا چیچەک) و عەلیشێر (حوسێن یڵدرم) لەلایەن دەوڵەتی ئەرمینیاەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراون، ئەو بانگەشانەی، کە دەڵێن، هەڤاڵانمان لە ئۆپەراسیۆنێکی دەوڵەتی تورک دەستگیرکراون دوورە لە راستییەوە. هەڤاڵانمان لەهەنگ و عەلیشێر لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن حکومەتی ئەرمینیاەوە دەستگیرکراون و لەو کاتەوە زیندانیکراون، لە ئەنجامی خیانەتکردندا ڕادەستی دەوڵەتی تورک کران. لە ڕێگەی ئەو هەواڵە ناڕاستەوە هەوڵی شاردنەوەی خیانەتەکەی حکومەتی ئەرمەنیا درا.

ئێمە حکومەتی پاشینیان ئیدانە دەکەین

هەردوو شۆڕشگێڕی کورد، کە بۆ ئازادیی گەلی کورد تێدەکۆشان، بۆ ئەرکێکی شۆڕشگێڕانە چوونەتە ئەرمینیا، لە کاتێکدا کە خاکی ئەرمینیا بە پشتیوانی و دنەدانی دەوڵەتی تورک داگیردەکرێت، زۆر جێگای سەرنج و مانادارە، کە ئەو دوو شۆڕشگێڕە کوردە لەلایەن حکومەتی ئەرمینیاوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراون، ئەم دۆخە بەڕوونی دەریخست، کە حکومەتی پاشینیان هاوکاریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکار و دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە دەکات. بە ناوی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانەوە ئیدانەی حکومەتی پاشینیان دەکەین، کە هەردوو هەڤاڵمانی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە.

ئەو هەڵوێستەى حکومەتی پاشینیان، ئەو ڕەخنە و تاوانبارکردنە، کە سەبارەت بە داگیرکردنی خاکی ئەرمینیا لێی دەگیرێت، پشتڕاست دەبێتەوە. لە پرۆسەیەکدا، کە خاکی ئەرمینیا داگیر دەکرێت، لە جیاتی ئەوەی پشتگیری ئەو کەسانە بکەن، کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار تێدەکۆشن، ڕادەستکردنیان بە دەوڵەتی تورک دەرخەری دۆخێکە، کە دۆخە لە هەمان کاتدا خیانەتکردنە لە تێکۆشانی گەلی ئەرمەنی لە دژی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری. ڕادەستکردنی ئەو دوو هەڤاڵەمان بە دەوڵەتی تورک ڕاستیی ناپاکی و خیانەت و هاوکاریی نهێنی حکومەتی پاشینیانی ئاشکرا کرد.

حکومەتی پاشینیان خیانەتی لە گەلی ئەرمەن کرد

بۆ ئەوەی گەلی ئەرمەن لەو ڕاستییەی حکومەتی پاشینیان تێبگات و بۆ ئەوەوەی ڕای گشتیی دیموکراتیک و گەلەکەمان ڕاستییەکە بزانن، ئێمە ئەم ڕاگەیاندراوە بڵاودەکەینەوە. ڕادەستکردنی ئەو دوو هەڤاڵەمان بە دەوڵەتی تورک ئەوە دەردەخات، کە حکومەتی پاشینیان خیانەت لە دۆزی گەلی ئەرمەنی و هەموو گەلان دەکات و هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکاری تورکیا دەکات، کە لە مێژوودا گەلی ئەرمەنیی کۆمەڵکوژ کردووە و ئەمڕۆش خاکی ئەرمینیا داگیر دەکات. هەروەها نیشانەی ئەوەیە، کە لەگەڵ سیاسەتی داگیرکاری و پاکتاوکاریدایە. ئێمە داوا لە گەلان و دۆستان، بەتایبەتی گەلی ئەرمەن دەکەین، کە لە بەرامبەر ئەم حکوومەتە هاوکارە بوەستنەوە. ئێمە لەوە دڵنیاین، کە گەلی ئەرمەن هەڵوێستی پێویست بەرامبەر ئەو حکومەتەدا دەگرنەبەر و لێپرسینەوە لە هاوکاری و خیانەت دەکەن.

تێکۆشانی ئازادیی کوردستان نەک تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد، بەڵکو بۆ ئازادی و ڕزگاریی گەلانی ناوچەکە و بەتایبەتی بۆ ئازادیی گەلی ئەرمەن تێدەکۆشێت. گەلی کورد بە چاوی برایەتییەوە سەیری گەلی ئەرمەن دەکات. ئەو وڵاتەی تیادایە بە وڵاتێکی هاوبەشی دەزانێت و بەم هەستەوە لە گەلی ئەرمەن نزیک دەبێتەوە، پشتیوانی لە دۆزی گەلی ئەرمەن دەکات. گەلی ئەرمەنیش و گەلی کردیش بە باشی ئەمە دەزانن و ئەو دوو گەلە بە هەستی ئەرێنییەوە لەیەکتر نزیک دەبنەوە. ئەوانەشی هاوکاریی (دوژمنان) دەکەن بە دڵنیاییەوە ناتوانن زیان بە هاوپشتیی خەبات و تێکۆشان و برایەتیی گەلی کورد و ئەرمەن بگەیەنن. بە پێچەوانەوە، ئەمجۆرە هەڵسوکەوتانە دەبێتە هۆی ئەوەی، کە گەلی کورد و ئەرمەن زیاتر هاوپشتی و یارمەتیدەری تێکۆشان بن.

ئەم هەڵوێستەی حکومەتی پاشینیان سەرەتا و پێش هەموو شتێک زیانێکی گەورە بە دۆزی گەلی ئەرمەن و تێکۆشانەکەی بۆ هەبوون دەگەیەنێت. ژیانێکی ڕاست و شکۆدار نەک بە هاوکاریی (دوژمن)، بەڵکو بە بەرخۆدان و تێکۆشان بەدی دەهێنرێت. بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە داوا لە حکومەتی پاشینیان دەکەین دەست لە پەیوەندیی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار هەڵبگیرێت و بۆ ئەو ڕووداوە داوای لێبوردن لە گەلی ئەرمەن و کورد بکات".

ژ.ت