کەجەکە لە پەیامی مانگی رەمەزاندا بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەی کرد

کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی کەجەکە لە پەیامی خۆیدا بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە داوای کرد لە گۆتار و نوێژی هەینیدا باسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی کوردستان بکەن.

کۆمیتەی باوەڕی و گەلانی کەجەکە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"موسوڵمانان پێشوازی لە مانگێکی نوێی رەمەزان دەکەن. لە مانگی رەمەزاندا واتایەکی دیکەی عیبادەت هەیە. داوا دەکەین ئەو موسوڵمانانەی کە لە مانگی رەمەزاندا بە رۆژوە راستەقینە، دادپەروەری و برایەتی و دابەشکاری خۆیان، نزا و داواکاریەکانیان قبوڵ بکرێت. بانگەوازیمان ئەوەی کە لەم مانگەی رەمەزاندا لە کوردستان و هەموو ئەو شوێنانەی موسوڵمانی لێیە، زیاتر پێشکەشکردن دروست ببێت. هیوادارین تایبەتمەندی ئەخلاقی فەرمانی 'کاتێک دراوسێ برسییەتی، ئەوانەی تێرن لە ئێمە نین' لە مانگی رەمەزاندا جێبەجێ بکرێت.

موسوڵمانان لە دۆخێکی پڕ لە کێشەی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی گەورەدا پێشوازی لە رەمەزان دەکەن. بە تایبەتی کێشەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەتر بووە. لەم ساڵانەی دواییدا رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بە سیاسەتی داگیرکەری و فاشیستی ئایینی خۆی، ئەم کێشانە قوڵتر دەکات. ئەم رژێمە فاشیست و مونافقە، دەیەوێت کورد قڕ بکات. دەیەوێت گەلان تورکیا بەم زوڵم و فشارە، هەژار، برسی و بێکار بکات. سەرەتا فیتنەی لەناو گەلانی سوریا، عێراق، لیبیا و گەلی عەرەب دروست کردووە و شەڕی فراوان کردووە. دەوڵەتی تورک ئەو سوریانەی کە لەسەر ماڵ و حاڵیان کۆچبەر بوون، بۆ وەرگرتنی ملیۆنان یۆرۆ لە ئەوروپا، وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت. ئەم کێشانە و کێشە هاوشێوەکان، نیشانەی ئەوەیە کە موسوڵمانان بە تەنها لە رەمەزاندا رۆژۆ دەگرن  و لەوە تێناپەڕێت و هیچ کاتێکیش تێناپەڕێت. وا دەکات کە لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لەبارەی کێشەکان بیر بکەنەوە، بۆ چارەسەری هەنگاو بنێن. لەبەر ئەوەش سەرەتا بانگەوازیمان بۆ موسوڵمانانی کوردستان و هەموو موسوڵمانان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە لەدژی دەوڵەتی فاشیست کە بۆ هەرێمەکەمان ڤایرۆسێکی بکوژ و مەترسیدارە، لەناو یەکێتی نەتەوەیی و تێکۆشاندا بن. دەمانەوێت بەبیریبهێنینەوە کە خەبات بۆ دیموکراسی گەورەترین باشیە.

بۆ گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات

فترە و زەکاتی خۆتان بە هیچ شێوەیەک بە دەزگا و ئەو کەسایەتیانە نەدەن کە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر کار دەکەن یان بە ناوی کوردایەتی هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەن. بەپێی ئایینی ئیسلام ئەو زەکاتە هیچ خێرێکی نابێت. لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو کارە بکەن بەم پارەیە و زەکاتە زوڵم لە خۆتان دەکرێتەوە. بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە ئێمە بانگەوازیمان بۆ گەلە موسوڵمانەکەمان لە باکوری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەوەیە مەچن بۆ ئەو مزگەوتانەی کە لەژێر فەرمانی دەوڵەتی تورکدان کە لە هەمانکاتدا ناوەندێکی هەواڵگرین. لە مزگەوتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، جگە لە دژایەتیکردنی کورد و فیتنە، فەسادی، رەتکردنەوە، درۆ، کۆمەڵکوژی و دووڕوویی هیچ شتێکی دیکە نییە. سەردانی ئەو مزگەوتانە مەکەن کە هەموو رۆژێک گۆتاری دژی ناسنامە، هەستە ئایینیەکانمان و بەها ئەخلاقیەکان دەدەن. نوێژی خۆتان لە ماڵ، گەڕەک و مزگەوتەکانی خۆتان بەپێی دەرفەتی خۆتان و لە گۆڕەپان بکەن، خێری زیاتر دەبێت.

گەلی فیداکاری باشور

بانگەوازیمان بۆ ئێوە ئەوەیە، لە قسەکردن، گۆتار و خوتبەکانی ئەم مانگەی رەمەزاندا یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی کوردستان بکەنە رۆژەڤ. بانگەوازیمان بۆ زانا و سەیداکانی باشور ئەوەیە کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەلی ئێزدی لە شەنگال بکەن. دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر، لە گەڵ نۆکەران رێکەوتنیان کردووە و دەستیان بەسەر دەوڵەمەندی مادی ئێوەدا گرتووە، ئەو دەوڵەمەندیە بۆ تێکدانی وڵاتەکەمان و قڕکردنی گەلەکەمان بەکاردەهێنن. بانگەوازیمان بۆ زانا و سەیداکانمان لە باشور ئەوەیە کە لەم مانگەی رەمەزاندا هاوکار و خایینەکان کە هاوکاری و پشتگیری لە سەرباز و هەواڵگری دەوڵەتی تورکی دوژمن دەکەن، تەشهیر بکەن. ئەمەش ئەرکێکی وڵاتپارێزی و مرۆڤی یە.

گەلی رۆژهەڵات و رۆژئاوا

گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی فشار و سیاسەتی هەڵەی رژێم لەگەڵ هەژاری لەناو بارودۆخێک کە بەهۆی کۆرۆناوە دروست بووە پێشوازی لە مانگی رەمەزان دەکەن. ئێمە لەم بڕوا و هیوایەداین کە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەم دۆخە سەختەدا یەکێتی خۆی بەهێز بکات و بە پشتگیری دۆخەکە تێپەڕێنێت.

گەلەکەمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر هەڕەشە و هێرش دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە، پێشوازی لە مانگی رەمەزان دەکات. ئێمە هیوامان وایە لە مانگی رەمەزاندا بۆ گەلەکەمان کە لەو هەرێمانەدا دەژین، ببێتە هۆی بەهێزبوونی رێکخستنی نەتەوەیی دیموکراتی، بەهێزبوونی خۆپاراستن و ئازادکردنی ئەو خاکەی کە داگیرکراوە.

بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان ئەوەیە کە لە رەمەزاندا یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن، ئاشت ببنەوە، پشتگیریەکان بەهێز بکەن. دەمانەوێت بەبیربهێنینەوە کە زەکات و فترەی ئەمساڵ پێشکەش بە دەزگا و ناوەندە وڵاتپارێزەکانی کوردستان بکەن و بەهێزکردنی دەزگاکان خێرە و ئەرکێکی وڵاتپارێزیە. جارێکیتر سەرەتا هیوامان وایە کە مانگی رەمەزان سەرەتا بۆ موسوڵمانانی کوردستان و هەموو موسوڵمانانی دیموکرات ببێتە هۆی خێر، رۆژۆ و نیەتیان قبوڵ ببێت."

ف.ق