کۆنفراسی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بە سەرکەوتویی کۆتایی هات
کۆنفراسی دووەمی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بە هەڵبژاردنی هەریەک لە شنیار ڕەسول و ڕەسوڵ حەسەن وەک هاوسەرۆک و ئەنجوومەنێکی ٢٥ کەسی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.
کۆنفراسی دووەمی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بە هەڵبژاردنی هەریەک لە شنیار ڕەسول و ڕەسوڵ حەسەن وەک هاوسەرۆک و ئەنجوومەنێکی ٢٥ کەسی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.
شنیار ڕەسوڵ و ڕەسوڵ حەسەن بوون بە هاوسەرۆک
کۆنفراسی دوومی ئەنجوومەنی گەل بناری قەندیل کە بەرەباینی دوێنێ دەستی بەکارەکانی کردبوو دوای نێوەرۆی دوێنێ، دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی سیاسی و کار وخەبات و گفتوگۆکردن لەبارەی ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی دووەمین کۆنفراسی گەل لە بناری قەندیل، لە چەند خالێکی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەکە گۆرانکاریان کرد و بە هەڵبژاردن و کێبڕكێی دیـموکراسی هەر یەک لە شنیار ڕەسوڵ و مامۆستا ڕەسوڵ حەسەنیان وەک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل هەڵبژارد.
لدوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکاەکان، هەڵبژردن بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی دوو ساڵی داهاتووکرا و ٢٥ ئەندام لە هەریەک لە هەرێمەکانی باڵایان ماردوو(شەهید هاڕون)، ناودەشت، سورەدێ، دۆڵی شاروش قەڵاتوکان وەک ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل بۆ دوو ساڵی داهاتوو هەڵبژێردران.
دواتر هەریەک لە هاوسەرۆکان شنیار رەسوڵ و رەسوڵ حەسەن و ئەندامانی ئەنجوومەنی لە پێشچاوی ئەندامانی ئەنجوومەن بەڵێنیاندا کە لە دوو ساڵی داهاتوودا خزمەتی هەرێمەکە بکەن و ببنە وڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
دەستی برایەتی و هاوکاری ڕادەکێشین بۆ ئیدرای ناوچەکە
لە کۆتای کۆنفراسکە ڕەسوڵ حەسەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل پەیامێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد وتی: ئێمە وەک ئەنجوومەنی گەل لە بناری قەندیل دەستی هاوکاری و برایەتی ڕادەکێشین و تواناکانمان بۆ ئاشتەوایی، خزمەتگوزاری زیاتر دەخەێنە گەر لە گەڵ حکومەت و ئێدارەی سنورەکە و شارەوانی بناری قەندیل لایەنە پەیوندیدارەکان.
کۆنفراس وڵامە بۆ داگیرکەران
هەروەها ڕەسول حەسەن وتیشی: کۆنفراسەکەمان وڵامێک بوو بۆ هەموو داگیرکەرانی کوردستان، ئێمە وەک ئەنجوومەن هەموو هەوڵیکی خۆمان دەخەینە گەر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
ف.ق