کۆنگرەی گەل: بێدەنگی لە هەمبەرکۆمەڵکووژی عەفرین تاوانە

کۆنگرەی گەل ئاماژەی بە کۆمەڵکووژیی تل ڕفعەت کرد و وتی لە پێش چاوی هەموو جیهان تاوانی شەڕئەنجام دەدرێت، بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەورووپا، ئەمریکا، ڕووسیا و ڕێکخراوە نێوە دەوڵەتییەکان و وڵاتانی تر لە هەمبەرئەم کۆمەڵکووژیانە تاوانە.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل دەربارەی کۆمەڵکووژیی تل ڕەفعەت کە ٤کەس تێیدا کوژران کە دوانیان منداڵ بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: " بێدەنگی تاوانە."

کۆنگرەی گەل ئاماژەی دا بە ئەم بابەتانە: " دیسانەوە بە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە تل ڕەفعەت ٤کەسی مەدەنی کە ٢کەسیان منداڵ بوون کوژران، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. دەوڵەتی تورک لە پیش چاوی جیهاندا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. لە هەمبەرئەو تاوانی شەڕەدا نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەورووپا، ئەمریکا، ڕووسیا ، رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی تر بێدەنگن.

لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بێدەنگی کرا. لە سەرەتاوە ئەم بێدەنگیە هاوکارییەکی گەورە بووە بۆ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی.

'بێدەنگی تاوانی شەڕە، شەریک بوونە'

بە زۆرملێ گۆرینی دیموگرافیای عەفرین، کوشتن، کۆمەڵکووژیی، دەستدرێژی، ڕفاندن و فڕۆشتنی ژنان و بە گشتی ئەوکردەوانەی بە دەستی دەوڵەتی تورک وچەتەکانیەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو رێکخراوە نێو نەتەوەییانە و وڵاتانیک کە لەهەمبەر کۆمەڵکووژیی عەفرین بێدەنگن، یەکسەر شەریکی ئەو تاوانانەن.

گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی پیشکەوتوو، هیچکات بێدەنگی لە هەمبەر کۆمەڵکووژیی عەفرین لە بیرناکەن. دەبیت دەولەتی تورک و چەتەکانی سزای ئەو کۆمەڵکووژیانە وەر بگرن.

'بانگەوازی'

ئێمە داوا لە ئەو ڕێکخراوە نیونەتەوەییانە و وڵاتان دەکەین کە بە بێدەنگی خۆیان شەریکی تاوانی شەڕن؛ لە هەمبەر ئەو کارەساتە مرۆییە کە لە عەفرین دەکرێت، هەلوێستان هەبێت. ئەوە کە ڕۆژانە لە عەفرین دەکوژرێت بەها مرۆییەکانە، ویژدانی مرۆڤایەتیە. پێویستە دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک بە هۆی کردەوەکانیەوە سزا بدرێت و لە عەفرین دەرکرێت.

 ' بکەونە جوولە، سەرکەوتن بۆ گەلی ئێمەیە'

گەلی کوردستان ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، پێویستە لەم ماوەدا بە هەموو دەرفەتی خۆمانەوە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گەلی عەفرین بکەین. لە عەفرین، لە شەهبا، لە هەموو ناوچەکان گەلی عەفرین بە قارەمانی بەرخۆدان دەکات، سەرکەوتن بۆ گەلی ئێمەیە."

ک-ش