لە دۆسێڵدۆرف پەیامی 'یەکێتی لەدژی فاشیزم'درا

لە چوارچێوەی کەمپەینی " ئێمە پێکەوە فاشیزم دەڕووخێنین" کە یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەورووپا دەستیێکردووە، لە سەرتاسەری ئەورووپا چالاکی ئەنجام دەدرێت. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری دۆسێڵدۆرفی ئەڵمانیاش چالاکی ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستیپێکرد. دوای ڕێپێوانەکە میتینگێک بەڕێوە چوو. لە ڕێپێوان و میتینگەکەدا هەڕەشەی گرتنی هەدەپە، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی و کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئیستانبوول ئیدانەکرا.

چالاکوانان لە ڕێپێوانەکەدا پانکاردی" لەدژی پێکهێنانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک تێکۆشانی گەورە دەکەین" بەرزکردەوە.

ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکی فەد-مەد لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و باسی لەوەکرد، دەوڵەتی تورک ساڵانێکە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان و وتی، " لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری قوورس هەیە. بەو هێرشانە دەخوازن کە تێکۆشانی ئازادی ژنان و گەلان  تێک بشکێنن. بۆئەوە بەهەزاران ژن دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون. بەڵام ژنان و هێزە دیموکراتیکەکان لەسەر پێی خۆیان وەستاون و بەرخۆدانی خۆیان لەدژی فاشیزم بەردەوام دەکەن."

لەچالاکییەکەدا  نوێنەری هێزە دیموکراتیکەکانی ئەورووپا چەکدەم دەوران قسەیکرد و وتی " فاشیزم ئێمە باش دەناسێت، ئەویش باش دەزانێت کە ئێمە ئەوان باش دەناسین. ئێمە تەسلیمی فاشیزم نابین، باش دەزانن کە ئێمە هیچکات چۆک دانادەین."

ک-ش