لە هۆڵەندا شایی کوردی بە بەشداری هەزاران کەس دەستی پێکرد

لە شاری لاندغرافی هۆڵەندا ئاهەنگی چاندی کوردی بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی، سیاسەتمەداران، نوسەران، چەندین هونەرمەندی کوردی هەر چوار بەشی کوردستان دەستی پێکرد.

کەمێک پێش ئێستا، لە شاری لاندغرافی هۆڵەندا ئاهەنگی چاندی کوردی بە وتنەوەی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و سرودیی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ گیانبەخکردوانی ئازادی دەستی پێکرد.
لە ئاهەنگەکەدا کە بە دروشمی "ستاتۆ بۆ کوردستان و ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەڕێوە دەچێ، هەزاران هاوڵاتی کوردی نیشتەجێی وڵاتانی بەلجیکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، فەڕەنسا و وڵاتنی دیکەی ئەوروپا بەشدارن و هاوکات ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران، نوسەران، چەندین هونەرمەندی کوردی هەر چوار  بەشی کوردستان و کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک کوردستانیانی ئەوروپا کەجەدەکە/ ئە و چەندین ڕێکخراوی و کۆمەڵەی جڤاکی کوردی لە وڵاتانی هۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەلجیکاش ئامادەی ئاهەنگەکەن.

لە ئاهەنگەدا، چەندین چالاکی هونەری، کلتوری، وێژەیی، شانۆ، وێنە و شێوەکاری ساز دەکرێن و پارت و لایەن و کەسایەتییەکان وتەی خۆیان پێشکەش دەکەن.
هونەرمەندانی کورد لەوانە، شڤان پەروەر، یەڵدا عەبباسی، هۆزان دیار، ناسر ڕەزازی، چۆمان ڕەشید، هۆزان جانێ و چەندین گروپی هونەری بە گۆرانی و موزیک ئاهەنگەکە دەڕازێنەوە.
ڕێکخستنی ئاهەنگ و شایی کوردی لە ئەورووپا بووەتە نەریت و ساڵانە لەلایەن ڕێکخستەنە کوردییەکانەوە ڕێکدەخرێت. بەڵام چەند ساڵێک بوو بەهۆی پەتا و نەۆشی کۆرۆناوە ئەو شایی و ئاهەنگە ساز نەکرا بوو.

کاناڵی نەتەوەیی ستێرک تیڤی بەشێوازێکی زیندوو ڕووماڵی شایەکە دەکات.

هـ.هـ