لە شاری سلێمانی یادی شەهید زەردەشت باشووری بەرزڕاگیرا

لە گەڕەکی بەکرەجۆ، خێمەی سەرەخۆشی بۆ گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، زەردەشت باشووری دانرا.

لە گەڕەکی بەکرەجۆ خێمەی سەرەخۆشی دانرا بۆ گەریلای هەپەگە، زەردەشت باشووری کە لە ٢٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ لە هەرێمی زاپ شەهیدبوو.

ئەندامانی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، تەڤگەری ئازادی و دەیان وڵاتپارێزی سلێمانی بەشداری مەراسیمەکە بوون.

بەشداربووان  بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدەکە و گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" گەیشتنە بەردەم ماڵی شەهید، لەوێش خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ گیانی شەهیدان.

پاشان برای شەهید، ئاگر محەمەد بەناوی بنەماڵەکەیانەوە، گوتی: "با دوژمن کەیفخۆش نەبێت، چونکە چەکی شەهیدەکەمان هەڵدەگرین. پێویستە هەموو گەنجانی کورد ڕووبکەنە چیا ئازادەکان".

برای شەهید نامەی فەرماندەیی گشتی ناوەندی هەپەگەی خوێندەوە کە بۆ بنەماڵەکەیانی ناردووە.

حاجی ئازاد بەناوی تەڤگەری ئازادیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتیان تا سەرکەوتن تێدەکۆشن.

پاش وتارەکان، بە دەنگی بەرز درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

مەراسیمەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.